سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان : پێشكه‌وتنی تواناكانی یانه‌ی وه‌رزشی ڕزگاری ده‌ستكه‌وت و سه‌روه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی وه‌رزشی یه بۆ ناوچه‌ی گه‌رمیان
5 / 12 / 2018
سه‌رۆكایه‌تی و ده‌سته‌ی به‌ڕیوه‌بردنی یانه‌ی وه‌رزشی ڕزگاری سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبوونه‌وه ، سه‌ڵاح كویخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان : ده‌ست خۆشی لێ‌كردن كه‌له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌هه‌وڵ و كۆششێكی زۆر توانیویانه یانه‌ی وه‌رزشی ڕزگاری له‌خولی پله‌دوی كوردستانه‌وه سه‌ربخه‌ن بۆ خولی پله‌یه‌ك ، هه‌روه‌ك ووتیشی سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی ڕزگاری ده‌ستكه‌وت و سه‌روه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی وه‌رزشی یه بۆ ناوچه‌ی گه‌رمیان ، جگه له‌وه‌ش ناحیه‌ی رزگاری ناحیه‌یه‌كی خۆشه‌ویستی ده‌ڤه‌ره‌كه‌مانه‌و هه‌موومان خه‌ممانه له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا پیشیخه‌ین ، هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ڵینی هاوكاری و پاڵپشتی ئیداره‌ی گه‌رمیانی بۆیانه‌كه دوپاتكرده‌وه‌و ئومیدیشی خواست كه بتوانن كاربكه‌ن بۆ پێشخستنی زیاتر‌و سه‌ربكه‌ونه خولی نایابی تۆپی پی ی كوردستان... لای خۆشی یه‌وه مه‌حمود شێخ سیروان سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی ڕزگاری سوپاسی هه‌وله‌كانی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و پاڵپشتی یه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی له‌یانه‌كه‌یان به‌گرنگ وه‌سفكرد... یانه‌ی وه‌رزشی ڕزگاری له وه‌رزی ئه‌م ساڵدا له‌خولی پله‌یه‌كی كوردستان یاری ده‌كات...
321 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|