لەسەر بڕیاری سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان
ئەمڕۆ دەوامی ئێوارانی قوتابخانەو خوێندنگاکانى سنوره‌كه پشوی فەرمی دەبێت
6 / 12 / 2018
هه‌ڤاڵ ئیبراهیم ووته‌بێژی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌سایتی ئیداره‌ی گه‌رمیانی رایگه‌یاند: به‌هۆی زۆری رێژه‌ی باران بارین له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان و مه‌ترسییه‌كانی لافاو، به‌ڕێز سەڵاح کوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان بڕیاریدا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (6/12/2018) له‌سه‌رجه‌م قوتابخانه و خوێندنگه‌كانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌وامی ئێوارن رابگیرێت و ببێت به پشوو.
288 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|