په‌یكه‌ری دایكی شه‌هید له‌ناحیه‌ی ڕزگاری داده‌نریت
په‌یكه‌رتاش (ئاسۆس جاف) پێش یادی ئه‌نفال له‌و جێگایه‌ی بۆی دیاریكراوه په‌یكه‌ره‌كه داده‌نیین
28 / 12 / 2018
له‌ناحیه‌ی ڕزگاری پەیکەری دایکی شەھید داده‌نرێت پاش ئه‌وه‌ی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان فه‌رمانیدا پەیکەری(دایکی شەھید) وەک ڕەمزێک بۆ قوربانیدانی کەسوکاری شەھیدو ئەنفال لەناحیەی ڕزگاری دابنرێت له‌ماوه‌ی ڕابردودا بەمەبەستی دیاریکردنی جێگای پەیکەرەکە لەناحیەکەدا پەیکەرتاش خاتوو(ئاسۆس جاف) سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد‌و لەگەڵ سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان کۆبووەوە. له‌و باره‌یه‌وه خاتو ئاسۆس جافی په‌یكه‌رتاش به‌سایتی ئیداره‌ی گه‌رمیانی ڕاگه‌یاند له ئێستدا ده‌ستمكردوه به دیزاین كردنی په‌یكه‌ره‌كه‌و پێش یادی ئه‌نفال له‌و جێگایه‌ی كه بۆی دیاریكراوه دایده‌نیین
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا لەسەردانەکەیدا بۆ ناوچەی گەرمیان ، جێگری سەرۆکی حکومەت لەلایەن (گروپی زیندانیانی سیاسی نەوەی ئەنفال) و کەسوکاری قوربانیانەوە داوای لێ‌کرا لەجێگای وێنەی (سەدام حسین) سەرۆکی حیزبی بەعسی لەناوچوو پەیکەرێک بۆ دایکی شەھید وەک ھێمایەک بۆ قوربانیدانی دانیشتوانی ناوچەکە دابنرێت دەستبەجێ قوباد تاڵەبانی فەرمانیدا بەدروستکردنی پەیکەری دایکی شەھید لەناحیەکە
667 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|