په‌یامی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی زاینی
31 / 12 / 2018
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی زاینی (2019) پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی به‌ڕێزی شه‌هیدان و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی گه‌رمیان به‌تایبه‌تی و كوردستان به گشتی ده‌كه‌ین، هیواخوازین هه‌مووان خۆشبه‌خت و سه‌رفراز بن. ئومێده‌وارین ساڵی نوێی زایینی ببێته هه‌وێنی ئاشتی و ته‌بایی نێوان كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و هه‌موو پێكه‌وه به خۆشی بژین و هه‌موو ئه‌و ناخۆشی و كێشه و گرفتانه‌ی له ساڵی رابردوو به‌سه‌رمان هاتووه كۆتایی پێبیت و خۆشگوزه‌ره‌انی باڵبكێشێت به‌سه‌ر ولاته‌كه‌ماندا. له چه‌ند ساڵی رابردوودا وڵاته‌كه‌مان توشی چه‌ندین كێشه و گرفتی گه‌وره‌ی دارایی و سیاسی بووه، داواكارین لایه‌نه سیاسییه‌كان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و كۆتاییهاتنی كێشه‌كان، لاپه‌ڕه‌یه‌ك ی نوێ هه‌ڵبده‌نه‌وه و بگه‌نه رێككه‌وتن، تا هه‌موو پێكه‌وه یه‌ك ده‌نگ بن بۆ خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان. دووباره پیرۆز بێت سه‌ری ساڵی نوێی زاینی و هه‌مووان شاد و ئاسوده بن.
سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان
31/12/2018
385 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|