ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
له‌كورترین ماوه‌دا ریگای هاتووچۆی نێوان پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كریته‌وه‌ سەرۆک و دەستەی یانەی خانەقین سەردانی ئیدارەی گەرمیان دەکەن قائیمقامیه‌تی قه‌زای كفری بڕیاریدا سبه‌ینێ له‌ته‌واوی قوتابخانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شاری سنوری په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكه‌ بكاته‌ پشوی فه‌رمی
دیاریكردنى نرخى ده‌رمان له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌وێته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌ ‌
2 / 1 / 2019


وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند  كه‌ تۆماركردنى كۆمپانیاى تایبه‌ت به‌ ده‌رمان وه‌ستاوه‌ و كاره‌كانى دیاریكردنى نرخى ده‌رمانیش كه‌وتووه‌ته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

خاڵس قادر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕایگه‌یاند بڕیارى دیاریكردن و یه‌كخستنى نرخى ده‌رمان له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ده‌رچووه‌ و وه‌ك هه‌نگاوى یه‌كه‌میش بۆ جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كان، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ناوخۆ هه‌ماهه‌نگیمان ده‌ست پێكردووه‌ و لیژنه‌مان پێك هێناوه‌ و له‌سه‌ر ئاستی قایمقامیەتیه‌كان نوێنه‌ری لیژنه‌كان دانراون و له‌ ئاینده‌یه‌كى نزیكدا ده‌ستبه‌كار ده‌بن.

هەروەها ڕوونی كرده‌وه‌ كه‌ چاوه‌ڕێن ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بڕیار له‌سه‌ر كاره‌كانى دامه‌زراندنى ده‌زگاى ده‌رمان بدات كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ كاره‌كانى كڕین و دابه‌شكردنى ده‌رمان ستاندار ده‌بێت.

باسى له‌وه‌ش كرد به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌رنامه‌ى دامه‌زراندنى ده‌زگاى ده‌رمانمان هه‌یه‌، له‌ ئێستادا هیچ كۆمپانیایه‌كی نوێى بواری ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی تۆمار ناكرێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى مۆڵه‌تیان هه‌بووه‌، مۆڵه‌ته‌كه‌یان بۆ نوێ ده‌كرێته‌وه‌.

‌ 159 جار خوێندراوه‌ته‌وه
كۆمێنتت بنوسه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌

*ناو:
 
*ئیمه‌یل:
 
*كۆمێنت:
 


ڕاپۆرت
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی كه‌لار : كێشه‌ی ئاوی ماڵان له‌كه‌لار ته‌نها حاڵه‌ته‌و له‌ڕیگه‌ی تیمه‌كانمانه‌وه‌ به‌به‌رده‌وامی له‌هه‌وڵداین بۆئه‌وه‌ی هیچ گه‌ڕه‌كێك بێ ئاو نه‌بیت
له‌ گه‌رمیان هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی ده‌ستی پێكرد
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی گه‌رمیان ده‌كات ‌
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ره‌كانی جه‌نگی له‌ سنوری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا به‌سه‌ركرده‌وه ‌
چالاكیه‌كانی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە گەرمیان


نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
سێ ملیۆن و 500 هه‌زار گه‌شتیار ڕوو له‌هه‌رێم ده‌كه‌ن‌
گه‌رمیان: رێگه‌ی‌ دانانی ئارایشتگا به‌ ئافرتانی فارس نادرێت ‌
مژده‌یه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌خانه‌قین له‌خوێندن دابڕاون‌
جه‌له‌ولا: ئۆتۆمبێلێك له‌به‌رده‌م ماڵی‌ وتارخوێنی‌ مزگه‌وتی‌ گه‌وره‌ ته‌قێنرایه‌وه‌‌
زانكۆی گه‌رمیان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ژینگه‌ی‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كات‌
له‌ گه‌رمیان رێژه‌ی‌ بێكاری‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو كه‌میكردووه‌"‌
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure