ئیداره‌ی گه‌رمیان خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی به‌خشیه به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی هاتوچۆی گه‌رمیان
8 / 1 / 2019
به‌ئاماده‌بونی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یه گشتی یه‌كان و مامۆستایانی زانكۆی گه‌رمیان و ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانی هاتووچۆ ، مه‌راسیمێكی ڕێزلێنان بۆ (عبدلناصر احمد علی) به‌ڕیوه‌به‌ری پێشوی هاتوچۆی ئیداره‌ی گه‌رمیان ڕیكخرا له مه‌راسیمه‌كه‌دا سه‌ڵاح كویخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان پیرۆزبایی خۆی و ته‌واوی ده‌زگاو دامه‌زراوه حكومییه‌كانی سنوره‌كه‌ی ئاراسته‌ی ناوبراو و ته‌واوی ئه‌ندامه ده‌رچووه‌كانی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان كرد ، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به بنه‌ماسه‌ره‌كی و گرنگه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن كرد و جێبه‌جێكردنیانی به‌هۆكاری سه‌ركه‌وتن و شانازی لێكدایه‌وه ، سه‌ڵاح كوێخا ئومێدی سه‌ركه‌وتنی بۆ مه‌لاناصر خواست له‌كاری په‌رله‌مانتاریدا وه به‌سوپاسه‌وه كاره‌كانی ڕابردوی په‌سه‌ند كرد و ئومێدی خواست كه نوینه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵك بێت نه‌ك نوینه‌ری حیزب كه‌س ، وه به‌دڵسۆزییه‌وه كاره‌كانی ڕایی بكات... له وته‌یه‌كیدا مه‌لاناصر ده‌ستخۆشیی و سوپاسی خۆی بۆ ئیداره‌ی گه‌رمیان و هاتوچوی گه‌رمیان ڕاگه‌یاند بۆ ڕیكخستنی ئه‌و مه‌راسیمه‌و به‌ڵینی هه‌وڵدانی ته‌واوه‌تی بۆ جێبه‌جێكردنی خواسته‌كانی خه‌ڵكی دا له‌به‌رنامه‌و كاری په‌رله‌مانتاریدا دواتر خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له صه‌ڵاح كویخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و محسن منصور به‌ڕیوه‌به‌ری هاتووچۆی ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه به‌خشرایه به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی هاتووچۆی گه‌رمیان
648 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|