ژماره‌یه‌ك گه‌نجی قه‌زای كفری سه‌نته‌ریكی تایبه‌ت به گه‌نجان ده‌كه‌نه‌وه‌و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیانیش پشتیوانیان ده‌كات
9 / 1 / 2019
چوارشه‌ممه 9ی كانونی دووه‌می 2019 پاش ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ی سه‌نته‌رێكی تایبه‌ت به‌گه‌نجانیان به‌ناوی (سه‌نته‌ری شار بۆ دواڕۆژی گه‌ش) له‌قه‌زای كفری جێبه‌جێكردووه ، به‌ڕیوه‌به‌رو ستافی به‌ڕێوه‌بردنی سه‌نته‌ره‌كه سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كرد و له‌گه‌ڵ سه‌ڵاح كویخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبونه‌وه ، سه‌ڵاح كویخا وێڕای به‌خێرهاتنیان ده‌ستخۆشی لیكردن كه‌توانیویانه بیر له‌كارێكی وه‌ها گرنگ و پیرۆز بكه‌نه‌وه‌و سه‌نته‌رێك دابمه‌زرێنن بۆ خزمه‌تی گه‌نج ، سه‌ڵاح كوێخا ڕایگه‌یاند : دڵخۆشم كه گه‌نجان ده‌بینم هه‌وڵ ئه‌ده‌ن و پرۆژه‌و كار و خزمه‌ت به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نن ، گه‌نج داینه‌مۆی پیشكه‌وتن و نوێخوازی و ڕۆشنبیری یه
و به‌رده‌وام بن له‌كاره‌كانتان... له‌باره‌ی قه‌زای كفری و بونیادنانی ئه‌و سه‌نته‌ره‌شه‌وه ووتی : كفری شاریكی له‌باره بۆ ئه‌نجامدانی كار‌و پرۆژه‌ی هاوشێوه‌و ئومێده‌كه‌م سه‌ركه‌وتووبن و پشتیوانیشتان ده‌بین له‌خستنه‌سه‌رپێ ی سه‌نته‌ره‌كه‌دا
727 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|