ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
هەڵمەتی کوتانی سورێژە لە سنوری ئیدارەی گەرمیان ئەنجامدەدرێت ناوەندی بازرگانی پیشەسازی و بیناسازی ئێران لە شاری کەلار کرایەوە بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی سەردانی ئیدارەی گەرمیان دەکات
دوبرای دانیشتووی سنوری گه‌رمیان به‌تاوانی په‌یوه‌ندییان به‌ داعشه‌وه‌ سزادران ‌

14 / 1 / 2019


راگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان رایگەیاند، دوو برای دانیشتووی قەزای كەلار بەتۆمەتی پەیوەندیان بە داعشەوە سزادران ‌و هەریەكەیان 5 ساڵ ‌و یەك مانگ بەند دەكرێن.

بەپێی راگەیێندراوەكەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان یەكشەممە 13 كانونی دووەمی 2019 بڵاویكردووەتەوە، ئاماژەی بەوەداوە، لە چوارچێوەی هەڵمەتە بەردەوامەكانی هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكە و پاش كۆكردنەوەی زانیاری ورد و تەواو لە لایەن هێزەكانیانەوە و بە هاوكاری هێزەكانی یاریدەدرێتی ئاسایشی كەلار توانراوە لە مانگی حوزەیرانی 2018دا، دوو تاوانباری دانیشتووی قەزای كەلار دەستگیربكرێن.

ئاسایشی گەرمیان ناسنامەی ئەو دوو هاوڵاتییەی بەناوەكانی (ئ د ع) لەدایكبووی ساڵی 2000 و (م د ع) لەدایكبووی ساڵی 1998 بڵاوكركردووەتەوە كە برای یەكن.

ئەوەشی خستووتەڕوو، پاش ئەوەی دۆسیەكەیان خراوەتە بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە و  دوای چەندین دانیشتنی دادگا و دانپێدانانی تاوانبارانی ناوبراو بە تاوانەكانیاندا، سەرەنجام ڕۆژی یەكشەممە ١٣ی كانونی دووەم لە لایەن سەرۆكایەتی دادگای تاوانەكانی كەركووك/گەرمیانەوە بڕیاری سزادان بۆ هەردوو تاوانباری ناوبراو، بۆ هەر یەكەیان ماوەی پێنج ساڵ و یەك مانگ سزای بەندكردن بە سەریاندا سەپێنراوە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئاسایش هاتووه‌ بۆ بەرسەربردنی ماوەی سزاكەیان ئەو دوو تاوانبارە ڕەوانەی بەرێوەبەرایەتی چاكسازی گەورانی سلێمانی كراون.


‌ 766 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان
نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure