بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئەمڕۆ بەڕێز (عەبدولکەریم سالار عەبدولرەحمان) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی گەرمیان، بۆ دواجار ماڵئاوایی لێکردین. بەناوی ئیدارەی گەرمیان و سەرجەم یەکە ئیدارییەکانی سنورەکە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەین.
کاک (عەبدولکەریم سالار عەبدولرەحمان) لە بنەماڵەیەکی تێکۆشەری ناوچەی گەرمیان چاوی بەژیان ھەڵھێناوە و پەروەردە بووە، ھەروەھا بەڕێوەبەرێکی بە ئەزموون و دڵسۆز و لێھاتوو بووە، ھەمیشە کارەکانی بە رێکوپێکی و بێ کێشە و کەموکورتی ئەنجامداوە، بەمەش لە ساڵانی رابردوودا خزمەتێکی گەورەی بە گەرمیان کردووە، بۆیە پێمان وایە کۆچی دوایی ئەم پیاوە سادە و خزمەتکار و ماندوونەناسە، کۆستێکی ترە بۆ ناوچەکەمان و بە سانایی جێگەی پڕنابێتەوە.
دووبارە بەبۆنەی ئەم کۆچەوە ھاوخەمی خۆمان دەردەبڕین و داواکارین خوای گەورە رۆحی کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبوری ھەموو لایەک بدات.
سەڵاح کوێخا
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان
٢٠١٩/١/١٦