ئه‌نجومه‌نی ئه‌دیبان و نوسه‌رانی كه‌لار سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كرد
20 / 1 / 2019
یه‌كشه‌ممه 20ی كانونی دووه‌می 2019 ئه‌نجومه‌نی ئه‌دیبان و نوسه‌رانی كه‌لار پێكهاتووه‌و پاش راگه‌یاندنی خۆیان وه‌كو ئه‌نجومه‌نێكی سه‌ربه‌خۆ سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كرد‌و له‌گه‌ڵ سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبونه‌وه ، ئه‌ندامانی به‌ڕیوه‌بردنی ئه‌نجومه‌نه‌كه داواكاری و پێداویستی خۆیانیان باسكرد‌و هۆكاری پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان باسكرد ساڵه‌ح هه‌لاج ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌كه ماهیه‌ت و پێویستی ئه‌م قۆناغه‌ی ناوچه‌كه‌ی به‌هۆكاری پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نه‌كه ناوبرد‌و پشتیوانی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیانی به‌گرنگ زانی و داوا لێ‌كرد كه پشتیوانیان بیت لای خۆیه‌وه سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان وێڕای به‌خێرهاتنیان ده‌ست خۆشی لێ‌كردن كه توانویانه بیرله كاریكی له‌وجۆره بكه‌نه‌وه‌و ئه‌نجومه‌نێك بۆ كاری هونه‌ری و ڕۆشنبیری و ئه‌ده‌بی پیكبهێنن سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان پشتویانی ئیداره‌كه‌ی بۆ دوپاتكردنه‌وه‌و به‌ڵینی گشت هاوكارییه‌كی پیدان... سه‌ڵاح كوێخا داواشیلێكردن كه‌بازنه‌ی پێكهاته‌و ناوی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌شیان فراوان بكه‌ن و له‌ژێرناوی گه‌رمیاندا درێژه به‌كاره‌كانیان بده‌ن و ووتی شاری خۆشه‌ویستی كفری و خانه‌قینیش پێگه‌یه‌كی گرنگ و ستراتیژییان هه‌یه له مێژویی ئه‌ده‌بی كوردیدا و نابێ نادیده بگیرێن لای خۆیانه‌وه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه به‌ڵنیان دا له‌داهاتوودا نه‌خشه‌ی جوگرافیای ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان فراوان كه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پاشخانی هونه‌ری و ڕه‌سه‌نایه‌تی شاری كفری و خانه‌قینیان به‌گرنگ باسكرد و نیه‌ت و مه‌به‌ستی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان له‌پێناو پێشكه‌وتنی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و ڕۆشنبیری ناوچه‌ی گه‌رمیانیان به ئامانجی هه‌ره سه‌ره‌كی ئه‌نجومه‌نه‌كه ناوهێنا...
764 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|