ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌یان كرێكاری ژینگه‌پارێز خه‌ڵات ده‌كات
27 / 1 / 2019
ئه‌مڕۆ (27ی كانوونی دووه‌م) له مه‌راسمێكدا به ئاماده‌بوونی قایمقامی قه‌زای كه‌لار و ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كان، ئیداره‌ی گه‌رمیان خه‌ڵاتی رێزلێنانی به‌خشییه ده‌یان كرێكاری سنوره‌كه كه رۆڵی به‌رچاویان هه‌بووه له پاكڕاگرتنی ژینگه‌ی گه‌رمیان. مه‌راسیمه‌كه له‌سه‌ر پێشنیار و به هاوكاری رێكخراوی ژینگه‌پارێزی گه‌رمیان له ژێر دروشمی (ماندووبونی مرۆڤه مه‌زنه‌كان له ناو دیده و بیرماندایه) به‌ڕێوه‌چوو، كه تیایدا رێزلێنانی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌خشرایه 21 كرێكاری پاككه‌ره‌وه‌ی سنوری شاری كه‌لار و ناحیه‌ی رزگاری كه له پاڵ كاره‌كه‌ی خۆیاندا ئاوه‌ڕۆكانیان پاك كردوه‌ته‌وه. له‌سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌دا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند، خۆشحاڵین ئه‌مڕۆ له‌حزوری ژماره‌یه‌ك كرێكارین كه به‌هێزی بازویان ماندونه‌ناسانه رۆژانه كار ده‌كه‌ن له پێناو ئه‌وه‌ی ژینگه‌یه‌نكی ته‌ندروست بۆ ئێمه فه‌راهم بكه‌ن، بۆیه هه‌وڵه‌كانیان به‌رزده‌نرخێنین و ئه‌مرۆ رێز و پێزانینی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان پێده‌به‌خشین. ووتیشی، جێگه‌ی خۆیه‌تی هه‌ر لێره‌وه سوپاسی رێكخراوی ژینگه‌پارێزی گه‌رمیان بكه‌ین كه خۆبه‌خشانه له سنوره‌كه خزمه‌تیان كردووه و جێگه‌ی ده‌ستیان دیاره، هه‌روه‌ها ماندوبونی ئه‌م كرێكارانه‌یان له‌بیر نه‌كردووه.
دواتر، ئیبراهیم زه‌ریف سه‌رۆكی رێكخراوی ژینگه‌پارێزی گه‌رمیان، ووته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و تیایدا تیشكی خسته‌سه‌ر كار و ماندووبوونی ئه‌و ژماره كرێكاره و رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌لماندی كه ماندووبونی مرۆڤه مه‌زنه‌كان له ناو دیده و بیریدایه، هه‌روه‌ها جێگه‌ی سوپاس و پێزانینه كه پێشنیاری رێكخراوه‌كه‌مانی له‌به‌رچاوگرت بۆ خه‌ڵاتكردنی كرێكاره‌كان، پێمان وایه ئه‌م رێزلێنانه‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌رزنرخاندنی هه‌وڵ ماندووبوونی ئه‌م ژینگه پارێزانه‌یه و هانیانده‌دات كاری باشتر بكه‌ن و خزمه‌تی گه‌وره‌تر به ژینگه‌ی سنوره‌كه بكه‌ن.
809 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|