سه‌ڵاح كوێخا:پاراستنی تایبه‌تمه‌ندی یه‌كانی خیزانی كورد ئه‌ركی هه‌مولایه‌كمانه ،
پێشوازی ده‌كه‌ین له كۆنفرانس و دیداری خێزانی و گرنگن بۆخۆڕیكخستنه‌وه‌ی زیاتر
6 / 2 / 2019
ئه‌مڕۆ 6 ی شوباتی 2019 سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان پێشوازیكرد له سه‌رۆك و ده‌سته‌ی به‌ڕیوه‌بردنی ئینستیتیوتی ژیار، دكتور خالید محمد صالح سه‌رۆكی په‌یمانگاكه باسی له ڕه‌وشی خیزان و چۆنێتی پاراستنی شكۆی خێزانی كورد و گرنگیدان به‌و پرسه‌و لێكه‌وته‌كانی خراپ به‌كارهینانی میدیا و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی كرد له‌سه‌ر خێزان و تاكی كورد و نیه‌تی خۆیانی له ئه‌نجامدانی كۆنفرانس و پلاتفۆرمێكی تایبه‌ت به ڕه‌وشی خێزان خسته‌ڕوو كه بڕیاره به‌هاوكاری زانكۆی گه‌رمیان و كۆمه‌ڵه‌ی ڕوناكبیری به‌ڕیوه‌بچێت... لای خۆیه‌وه سه‌ڵاح كویخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان وێڕای به‌خێرهاتنیان ده‌ست خۆشی لێ‌كردن كه بیریان له ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره كردۆته‌وه له‌گه‌رمیان سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ووتی: له‌گه‌رمیان تاڕاده‌یه‌كی باش تۆڕی خێزانی پارێزراوه‌و كه‌متر له‌ناوچه‌كه‌دا لێكه‌وته‌خراپه‌كانی توندوتیژی خێزانی ده‌بینین به‌ڵام بوونی ئه‌م جۆره كۆنفرانس و دیداره خێزانییانه گرنگه بۆ خۆڕێكخستنه‌وه‌ی زیاتر و پاراستنی پیرۆزییه‌كانی خێزانی كورد...
533 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|