روونکردنەوەی فەرمانگە پەیوەندیدارەکان دەربارەى دەنگۆى زیادەڕەویکردنى هاوڵاتییەک بۆ سەر پارچە زەوییەک لە گوندى بەرلوت
7 / 2 / 2019
دوای ئه‌وه‌ی له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌ڵایه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر ئه‌وه به‌رپاكرا كه گوایه هاووڵاتیه‌ك ته‌جاوزی كردۆته سه‌ر پارچه‌زه‌وییه‌كی به‌رده‌ڵانی له‌ناوچه‌یه‌كی شوێنه‌واریدا به‌بێ هیچ ڕێكارێكی یاسایی , ئێمه وه‌كو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌باره‌ت به‌م كه‌یسه چه‌ند خاڵێك ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه :
1.هاووڵاتی (ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د عه‌لی) كه ناوی هاتووه بریكاری یاسایی هه‌ردوو هاووڵاتی (به‌هێز محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د , محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د عه‌بدولقادر)ه به‌هه‌ردو گرێیه‌ستی ژماره 115+116 له 13 ی 4 ی 2016 ڕووبه‌ری هه‌ردو پارچه زه‌وییه‌كه 57 دۆنم و 5 ئۆلكه له پارچه‌ی ژماره (1)ی كه‌رتی 116 ی به‌رلووت , هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و دوپارچه زه‌وییه‌ش مۆڵه‌تی 2 باخی به‌ناوی هه‌ردو جوتیاری ناوبراو به‌ژماره 21+22 له 30 ی 7ی 2018 له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان وه‌رگرتووه ...
2.ئه‌و هاوڵاتیه له‌ڕێی كشتوكاڵی كه‌لاره‌وه داوای دیاریكردنی سنوری زه‌وییه كشتوكاڵییه گرێبه‌سته‌كانی هه‌ردوو جوتیاری ناوبراوی كردووه و بۆشی دیاریكراوه...
3. هه‌موو به‌ڵگه‌نامه به‌رده‌سته‌كان ده‌یسه‌لمێنێت كه ئه‌و زه‌وییه‌ی فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ ناوبراویان دیاری كردووه كشتوكاڵیه نه‌ك به‌رده‌ڵانی و له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وه‌ش ڕێگای هیچ زیاده‌ڕه‌وییه‌كی پێ‌نادرێت...
4. به‌پێی ڕوونكردنه‌وه‌ی شوێنه‌واری گه‌رمیانیش قوله شوێنه‌واریه‌كه به‌هه‌رچوار ده‌وردا 100 مه‌تره و به‌تابلۆی شوێنه‌وار دیاریكراوه و هیچ زیاده ڕه‌وییه‌كی نه‌كراوه‌ته سه‌ر.
قائیمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری گه‌رمیان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی كه‌لار
٧-٢-٢٠١٩
1049 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|