سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی هه‌شتی ڕێكخستنی یه‌كیتی نیشتیمانی كوردستان ده‌كات
11 / 2 / 2019
دوشه‌ممه 11 ی شوباتی 2019 سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌یاوه‌ری (ماموستا دارا ئه‌حمه‌د) به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان و (عه‌مید محسن مه‌نصور) به‌ڕیوه‌به‌ری هاتوچۆی گه‌رمیان به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و خویندن له‌قه‌زای خانه‌قین سه‌ردانی ئه‌و قه‌زایه‌یان كرد... دواتر سه‌ردانی باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی هه‌شتی خانه‌قینی یه‌كیتی نیشتمیانی كوردستانیان كرد و له‌لایه‌ن مامۆستا محسن لێپرسراوی مه‌ڵبه‌نده‌وه پێشوازیان لێكراو و دۆخی قه‌زای خانه‌قین و ئه‌منیه‌تی ناوچه‌كه گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا مامۆستا محسن هه‌وله‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی به‌رزنرخاند و ڕایگه‌یاند:هه‌رچیتان پێكرابێ بۆ خانه‌قین درێغیتان نه‌كردووه و ئومیده‌كه‌م زیاتر گرنگی به خانه‌قین بده‌ین بۆئه‌وه‌ی بتوانین به‌هه‌مومانه‌وه ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و كه‌لتوری و ڕۆشنبیری شاره‌كه بپاریزین... هه‌ماهه‌نگی یه‌كانی نیوان ئیداره‌ی گه‌رمیان و خانه‌قین به‌ئامانجی چه‌سپاندنی خواستی دانیشتوانی قه‌زاكه به وردی باسیان لیوه‌كرا سه‌ڵاح كویخا باسی له پێكه‌وه‌یی و كاری ده‌سته‌جه‌معی و ده‌رئه‌نجامه باشه‌كانی ئه‌و ڕیگایه‌كرد و ووتی: به‌كاری پیكه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر ده‌بێت و ده‌رفه‌تیك نامینیته‌وه بۆ شكست ئومیده‌وارم هه‌رده‌م لایه‌نه سیاسیه‌كانی ناوچه‌كه بژارده‌ی ئاشتی و پیكه‌وه‌یی هه‌ڵبژێرن و بیرله‌هیچ جۆره ریگایه‌كی تر نه‌كه‌نه‌وه سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند: بۆخزمه‌تكردنی خانه‌قین هه‌رچیمان پیبكریت ئه‌نجامی ده‌ده‌ین و خزمه‌تكردنی ئه‌م شاره به‌ئه‌ركی خۆمان ده‌زانین
384 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|