سه‌رۆكی یه‌كیتی یه‌كه باسی له‌وه‌شكرد له‌ئێستادا به‌هۆی ڕه‌وینه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی هه‌ریمه‌وه به‌باشی هه‌نگاوده‌نێین و ئاسانتر ڕیگاكه ده‌بڕین ڕاشیگه‌یاند بریاره‌كانی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق و هه‌ماهه‌نگی یه‌كانی نێوان هه‌ریم و به‌غداش بۆیه‌كخستنه‌وه‌ی مۆڵه‌ت و مامه‌ڵه‌بازرگانی یه‌كان كاره‌كانی ئه‌وانی ئاسانكردووه‌و بۆله‌مه‌ودواش هه‌ولده‌ده‌ن كه‌رتی ئابوری به‌باشی ببوژێننه‌وه‌و ناوچه‌ی گه‌رمیانیش وه‌كو ناوچه‌یه‌كی ستراتیژی له‌نه‌خشه‌و به‌رنامه‌كانیاندا مافی خۆی پیبدریت
سه‌رۆكی یه‌كیتی یه‌كه باسی له‌وه‌شكرد كه‌له‌ئیستادا یه‌كیتی یه‌كه‌یان خاوه‌نی 8 هه‌شت هه‌زار ئه‌ندامه...
پرۆسه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردنیشیان به‌سه‌ركه‌وتوویی بردۆته‌سه‌روخۆشبه‌ختانه گه‌رمیانیش نوینه‌ری خۆی هه‌یه له‌و یه‌كیتی یه‌دا
سه‌ڵاح كویخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیانیش ویرای به‌خێرهاتن پیرۆزبایی لێ‌كردن كه‌توانیویانه له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا ئه‌نجومه‌نی به‌ڕیوه‌بردنی یه‌كیتی یه‌كیتی یه‌كه هه‌ڵبژێرن ،
سه‌ڵاح كویخا به‌هێزی ناوچه‌ی گه‌رمیانی له‌كه‌رتی ئابوری و بازرگانیدا به‌هۆكاریكی گرنگ ناوهینا بۆ پاراستنی ژێرخان و سه‌رخانی كه‌رتی ئابوری و بازرگانی هه‌ریمی كوردستان و ئومیدی خواست سه‌ركه‌وتوبن و پیرۆزبایی له (شێخ له‌تیف شیخ محی ا‌لدین) نوینه‌ری تازه هه‌ڵبژێردراوی گه‌رمیان كرد له‌یه‌كیتی یه‌كه‌دا و پاڵپشتی ئیداره‌ی گه‌رمیانی له‌سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ئالوگۆڕی بازرگانی و قازانجی هاووڵاتی و كاسبكاراندا دوپاتكرده‌وه