یادی 31 ساڵه‌ی تاوانی ئه‌نفال ده‌كریته‌وه
وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كات
13 / 2 / 2019
چوارشه‌ممه 13 ی شوباتی 2019 به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆیادی 31 ی ساله‌ی تاوانی ئه‌نفال كه‌بڕیاره له14ی 4 له‌گه‌رمیان به‌ڕێوه‌بچێت ، به‌یانی ئه‌مڕۆ(مه‌حمود حاجی ساڵه‌ح) وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و به‌شیك له به‌رپرسانی وه‌زاره‌ت سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كرد ، له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه نوینه‌ری ڕیكخراوه‌كانی بواری ئه‌نفال و جینۆساید به‌شداربوون و ئیداره‌ی گه‌رمیان بانگهێشتی كردبوون به‌وردی باس له‌چۆنیتی به‌ڕیوه‌چونی یاده‌كه‌و مه‌هام و گرنگی ئه‌ویاده كرا ، سه‌رنج و تیبینی یه‌كان گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌كرا ، وه‌زیری شه‌هیدان باسی له هه‌وله‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كرد بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و ماده‌ی(132)ی ده‌ستوری عێراقی به‌گرنگترین ماده ناوهینا بۆكه‌سوكاری قوربانیان كه‌له‌وماده‌دا به‌سێ برگه قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری قوربانیان و چۆنیتی جێبه‌جێكردنی ماده‌كه بڕیاری له‌سه‌ر دراوه به‌ڵام حكومه‌تی عێراقی هاوشیوه‌ی ماده‌كانی دیكه سڕی كردووه‌و كاری له‌سه‌ر نه‌كردووه وه‌زیری شه‌هیدان ڕاشیگه‌یاند: ئه‌مساڵ یادی 31 ساڵه‌ی ئه‌نفال ده‌كه‌ینه‌وه‌و یادی ئه‌نفال گرنگی یه‌كی ئێجگار گه‌وره‌ی هه‌یه چونكه سه‌روه‌ری گه‌له‌كه‌مانی تیا كۆئه‌بێته‌وه‌و قه‌باره‌ی قوربانیدانی ئێمه به‌دونیا ئه‌ناسێنێ... سه‌باره‌ت به گیرانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوان باسی له‌ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م ئه‌و پرۆسه‌یه كردوو واقعی شه‌ڕی داعش و ناسه‌قامگیری ئه‌منی ئه‌وناوچانه‌ی كه‌باسده‌كریت گوایه روفاتی پیرۆزی ئه‌نفالكراوانیان لی یه به‌هۆكار زانی بۆ خاوبونه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هینانه‌وه‌یان و ئومیدیشی كرد له‌داهاتودا ئه‌و كێشه‌و ئاسته‌نگانه بڕه‌ویته‌وه بۆئه‌وه‌ی بتوانن گۆره‌به‌كۆمه‌له‌كان هه‌ڵبه‌نه‌وه... سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی یه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌مه‌راسیم و یادی ئه‌نفال و به‌ڕیوه‌به‌ری ناحیه‌ی رزگاریش تێروانینی خۆیانیان له‌سه‌ر یاده‌كه‌و فراوانی پانتایی ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگی و كه‌لتوری یاده‌كه‌یان خسته‌ڕوو... سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند : ئیمه له‌ئیداره‌ی گه‌رمیان چی پیویست بێت بۆخزمه‌تكردنی كه‌سوكاری ئه‌نفال و سه‌رخستنی یاده‌كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ین و بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌كی باڵا پیكده‌هینین بڕیاره 14 ی 4 ی ئه‌مساڵ یادی ئه‌نفال له‌مه‌زاری دێبنه له‌ناحیه‌ی رزگاری بكریته‌وه‌و بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئیداره‌ی گه‌رمیان و وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان هه‌ماهه‌نگییه‌كانیان چڕكردۆته‌وه
626 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|