ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
هه‌ركۆگایه‌كی بازرگانی ڕه‌زامه‌ندیشی بۆ وه‌رگیرابێ به‌ڵام خاوه‌نه‌كه‌ی له‌وماوه‌یه‌ی كه‌بۆی دیاریكراوه‌ دروستی نه‌كات ڕه‌زامه‌ندی یه‌كه‌ی لێوه‌رده‌گیرێته‌وه‌ لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانیكردن به‌مرۆڤ كۆبوه‌وه‌ پرۆژه‌ی دووسایدكردنی رێگای (كه‌لار _ ده‌ربه‌ندیخان) ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌
ئاسایشی گه‌رمیان تیرۆریستێكی داعش ده‌ستگیر ده‌كات ‌
25 / 2 / 2019

هێزه‌كانی ئاسایشی گه‌رمیان تیرۆرستێكی داعشی له‌سنوری قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان ده‌ستگیركردوه‌، كه‌له‌گه‌ڵ چه‌ند رێكخراوێكی تیرۆرستیدا كاری تیرۆرستی ئه‌نجامداوه‌.


ئاسایشی گه‌رمیان سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستگیر كردنی تیرۆریستیكی داعشه‌وه‌ ڕاگه‌یاندراویكی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی

 پاش ئه‌وه‌ی زانیاری وورد و ته‌واو ده‌ست هێزه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیان كه‌وت سه‌باره‌ت به‌ تاوانبارێكی تیرۆریست به‌ناوی(خالد حسین حه‌مید)كه‌ دوای تێكشكاندن و په‌رته‌وازه‌بوونی داعش بۆ خۆ حه‌شاردان به‌ ناسنامه‌ی ساخته‌وه‌ هاتۆته‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌ سنووری شارۆچكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان نیشته‌جێ بووه‌, دواتر له‌ لایه‌ن هێزه‌كانمان تاوانباری ناوبراویان ده‌ستگیركرد و له‌ كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ له‌ ساڵی 2005 وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كانی(كتائب سوره‌ العشرین و القاعده‌)وه‌كردووه‌و به‌شداری چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستی كردووه‌,جارێكیش له‌ كاتی دانانی بۆمبێكدا بۆ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ شارۆچكه‌ی شاره‌بان بۆمبه‌كه‌ پێیدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و چاوێكی له‌ ده‌ستداوه‌".


رونیشكراوه‌ته‌وه‌:" دواتر له‌ ساڵی2014 به‌یعه‌تی به‌ رێكخراوی تیرۆریستی داعش داوه‌ ، بۆ ماوه‌یه‌ك له‌ سنووری حه‌مرین بووه‌ و دواتر چووه‌ بۆ موێڵ و له‌ لایه‌ن رێكخراوه‌كه‌وه‌ خانوویه‌كیان پێ داوه‌ بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له‌ موێل ده‌مێنێته‌وه‌و دواتر پاش تێكشكانی داعش له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌ڕواته‌ ووڵاتی سووریا".


باسله‌وه‌شكراوه‌:" پاش پرۆسه‌ی رزگاركردنی موێل ناوبراو گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ عێراق, ئه‌نجا به‌ناسنامه‌ی ساخته‌وه‌ بۆ خۆ حه‌شاردان هاتۆته‌ سنووری (مه‌یدان)ی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان و نیشته‌ جێ بووه‌".


ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو:"تاوانباری ناوبراو كه‌ به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌به‌و له‌ دایك بووی(1978)ه‌و پێشتر دانیشتووی شارۆچكه‌ی(المقدادیه‌)بووه‌ له‌ پاریزگای دیاله‌و له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیانه‌وه‌ به‌ پیی مادده‌ی(2)ی تیرۆر له‌ 4/2/2019 ده‌ستگیركراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌.


 راگه‌یاندن وپه‌یوه‌ندییه‌كان به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیان

‌ 308 جار خوێندراوه‌ته‌وه
كۆمێنتت بنوسه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌

*ناو:
 
*ئیمه‌یل:
 
*كۆمێنت:
 


ڕاپۆرت
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی كه‌لار : كێشه‌ی ئاوی ماڵان له‌كه‌لار ته‌نها حاڵه‌ته‌و له‌ڕیگه‌ی تیمه‌كانمانه‌وه‌ به‌به‌رده‌وامی له‌هه‌وڵداین بۆئه‌وه‌ی هیچ گه‌ڕه‌كێك بێ ئاو نه‌بیت
له‌ گه‌رمیان هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی ده‌ستی پێكرد
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی گه‌رمیان ده‌كات ‌
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ره‌كانی جه‌نگی له‌ سنوری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا به‌سه‌ركرده‌وه ‌
چالاكیه‌كانی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە گەرمیان


نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
سێ ملیۆن و 500 هه‌زار گه‌شتیار ڕوو له‌هه‌رێم ده‌كه‌ن‌
گه‌رمیان: رێگه‌ی‌ دانانی ئارایشتگا به‌ ئافرتانی فارس نادرێت ‌
مژده‌یه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌خانه‌قین له‌خوێندن دابڕاون‌
جه‌له‌ولا: ئۆتۆمبێلێك له‌به‌رده‌م ماڵی‌ وتارخوێنی‌ مزگه‌وتی‌ گه‌وره‌ ته‌قێنرایه‌وه‌‌
زانكۆی گه‌رمیان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ژینگه‌ی‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كات‌
له‌ گه‌رمیان رێژه‌ی‌ بێكاری‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو كه‌میكردووه‌"‌
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure