له‌ماڵی حاجی ئاهوی خێرخوازی یه‌كه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌له‌خۆگرتنی منداڵی بێسه‌رپه‌رشت ده‌كریته‌وه
26 / 2 / 2019
بێستون ژاڵه‌یی به‌رپرسی كاروباری مرۆیی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌سایتی ئیداره‌ی گه‌رمیانی ڕاگه‌یاند: له‌كۆبونه‌وه‌ی 25ی شوباتی 2019 كه‌به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌ڵاح كویخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و ئاماده‌بونی به‌ڕیوه‌وبه‌ری گشتی چاودێری و گه‌شه‌پیدانی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌رمیان و به‌ڕیوه‌به‌ری نوسینگه‌ی مافی مرۆڤ و هادی عه‌بدولره‌حمانی خاوه‌نی ماڵی حاجی ئاهو له‌دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ڕیوه‌چوو بڕیاردراوه به‌شێكی تایبه‌ت به له‌خۆگرتنی منداڵانی بیسه‌رپه‌رشت له‌ماڵی حاجی ئاهوی خێرخوازی بكریته‌وه بێستون ژاڵه‌یی ووتیشی: بڕیاره‌كه به‌هۆی نه‌بونی هیچ خانه‌یه‌كی له‌خۆگرتنی منداڵی بێسه‌رپه‌رشت له‌سنوره‌كه دراوه‌و له‌مه‌ودوا به‌شی چاودێری منداڵانی بیسه‌رپه‌رشت به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له‌ماڵه‌كه ده‌كریته‌وه
409 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|