به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دڵنیایی جۆری ئیداره‌ی گه‌رمیان خولی بڕیاری كارگێڕی و دادگای كارگێری ده‌كاته‌وه
3 / 3 / 2019
به‌رێوبه‌ه‌رایه‌تی دڵنیایی جۆری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌به‌رواری 3 تا 7 ی ئازار خولێكی به‌هێزكردن بۆ فه‌رمانبه‌رانی یاسایی و كارگێڕی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كاته‌وه‌و خوله‌كه ماوه‌ی 5 ڕۆژ ده‌خایه‌نێت گۆران حسین سه‌رپه‌رشتیاری گشتی خوله‌كه به‌سایتی ئیداره‌ی گه‌رمیانی ڕاگه‌یاند مه‌به‌ست له‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌خولانه به‌هێزكردنی توانای فه‌رمانبه‌رانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌و مامۆستایی تایبه‌تی بواره یاسایی و كارگێرییه‌كان وانه‌بێژی ئه‌م خوله‌ن... گۆران حسین ووتیشی ئه‌م خوله به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی دڵنیایی جۆری ئیداره‌ی گه‌رمیان كردویه‌تییه‌وه‌و نوینه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رمانگه‌كانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان تییدا به‌شدار ده‌بن...
507 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|