به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی باجه‌كان و خانوبه‌ره‌ی میری هه‌ریم سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كات
4 / 3 / 2019
دوشه‌ممه 4 ی ئاداری 2019 سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان پێشوازیكرد له دكتور كه‌مال وه‌رتی به‌ڕێوبه‌ری گشتی باجه‌كان و خانوبه‌ری میری هه‌ریم و وه‌فدی یاوه‌ری سه‌ڵاح كوێخا وێرای به‌خێرهاتنیان ده‌ستخۆشیلێكردن كه به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی باج و خانوبه‌ره‌ی میری و فه‌رمانگه‌و یه‌كه جیاوازه‌كانی سه‌ربه‌وه‌زاره‌تی دارایی له‌گه‌رمیان به‌باشی كاروباره‌كانی خۆیان ڕاده‌په‌ڕینن بۆ هه‌ماهه‌نگی و به‌رچاوڕونیشیان پشتیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی بۆ دوپاتكردنه‌وه لای خۆیه‌وه دكتور كه‌مال وه‌رتی سوپاس هه‌وله به‌رده‌وامه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد‌و ناوچه‌ی گه‌رمیان و گه‌رمیانیشی به‌شایسته‌ی ئه‌و خزمه‌ته ناوهینا
493 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|