زانكۆی گه‌رمیان پێنجه‌مین كۆنفرانسی تایبه‌ت به زمان و زانسته مرۆییه‌كان سازده‌كات
16 / 3 / 2019
شه‌ممه 16 ی ئاداری 2019 به‌ئاماده‌بونی سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و شه‌هاب ئه‌حمه‌د قائیمقامی قه‌زای كه‌لار وسه‌رۆكی زانكۆی گه‌رمیان و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حكومی ناوچه‌كه‌و مامۆستایانی زانكۆ و توێژه‌ران یه‌كه‌مین كۆنفرانسی تایبه‌ت به زمان و زانسته مرۆییه‌كان ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنفرانسه‌كه پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دیار فائق مجید ده‌ست خۆشی ستاف و ڕێكخه‌رانی كۆنفرانسه‌كه‌ی ئاراسته‌ی سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان كرد كه پاڵپشتی سه‌رخستنی كۆنفرانسه‌كه‌یان بووه
دواتر دكتور سیروان حسن ساڵه‌ح سه‌رۆكی زانكۆی گه‌رمیان له ووته‌یه‌كدا هۆكاری دیاریكردنی ڕۆژی 16ی 3 ی وه‌ك ده‌ستپێكیكۆنفرانس گه‌ڕانده‌وه بۆ ساڵڕۆژی كیمیا بارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌و ووتی ده‌مانه‌وێت له‌م به‌رواره‌دا بۆنه‌یارانی بسه‌لمێنین كه ئێمه میلله‌تێكی زیندوین ئه‌وان به چه‌كی كۆكوژ قڕمان ده‌كه‌ن و ئیمه به زانست وه‌ڵامیان ده‌ده‌ینه‌وه
پێنجه‌مین كۆنفرانسی زانستی تایبه‌ت به زمان و زانسته مرۆییه‌كان 2 ڕۆژ ده‌خایه‌نێت كه‌تیایدا چه‌ندین مامۆستا له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی زانكۆكانی هه‌ریمی كوردستان توێژینه‌وه په‌سه‌ندكراوه‌كانیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن
369 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|