سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه كه‌ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی
بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێ ی کوردییەوە پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و سەرجەم چین و توێژە جیاوازەکانی کوردستان بەگشتی و گەرمیان بەتایبەتی دەکەین...
جه‌ژنی نه‌ورۆز كه‌بۆنه‌یه‌كی نه‌ته‌وایه‌تی نیشتیمانه‌كه‌مانه وه‌ك له پێكهاته‌و ڕۆنانی ووشه‌كه‌دا هاتووه هه‌میشه په‌یامی ڕۆژێكی نوێ و نویبوونه‌وه‌و شادی له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه ،
گه‌لی كورد هه‌ر له‌دێر زه‌مانه‌وه ئه‌م جه‌ژن و بۆنه نه‌ته‌وایه‌تیانه‌ی وەک سیمبول و ھێمای پێکەوەژیان یادکردۆتەوە
جیاواز له‌ساڵانی ڕابردوو نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ میلله‌ته‌كه‌مان به‌قۆناغێكی نوێ ی سیاسی و ئابوری‌دا تێپه‌ڕده‌بیت ، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌ریمی كوردستان بڕیاری پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و خۆشبەختانە لە ئێستادا فه‌رمانبه‌ران و خانه‌واده به‌ڕیزه‌كانیان به‌دڵخۆشی یه‌وه ده‌ڕواننه به‌هارو ئایینده...
ئومێده‌وارین ئه‌م جه‌ژنه ببێته مایه‌ی بوژانه‌وه‌ی زیاتری لایه‌نه ئابوری و په‌روه‌رده‌یی و زانستی یه‌كانی كوردستانه‌كه‌مان و چیتر هیچ ناڕه‌حه‌تی و ناخۆشی یه‌ك نه‌یه‌ته به‌ردەم پرۆسه‌ی ژیان له ووڵاته‌كه‌ماندا
دووباره جه‌ژنی هه‌مولایه‌كتان پیرۆز بیت
سه‌ڵاح كوێخا
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان
19/3/2019