دواساته‌كانی مانگی ڕه‌شه‌مێ ی ساڵی 2718 ی كوردی
20 / 3 / 2019
سه‌ر له‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له كۆتاییه‌كانی مانگی ڕه‌شه‌مێ ی ساڵی 2718ی كوردیدا له‌ته‌واوی شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه مه‌راسیم و ئاهه‌نگی تایبه‌ت به‌و بۆنه‌یه سازكرا گه‌رمیانیش هاوشێوه‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ئه‌و یاد و بۆنه نه‌ته‌وه‌ییه‌ی به‌رزڕاگرت ، له‌گه‌رمیان له‌شاره‌كانی كه‌لار و كفری و ناحیه‌كانی ڕزگاری و باوه‌نور ئاهه‌نگی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌چوو
شاری كه‌لار وه‌ك ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاهه‌نگێكی جه‌ماوه‌ری به‌رفراوانی تێدا به‌ڕێوه‌چوو سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و قائیمقام و به‌ڕیوه‌به‌ری فه‌رمانگه حكومی یه‌كان و نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌كان ئاماده‌ی ئاهه‌نگه‌كه بوون ، ئاهه‌گه‌كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی كه‌لاره‌وه ڕێكخرابوو چه‌ندین چالاكی هونه‌ری و گۆرانی و موزیكی له‌خۆی گرتبوو مه‌شخه‌ڵی ئاگری نه‌ورۆزیش له‌سه‌ر قه‌ڵای شێروانه له‌لایه‌ن خانه‌واده‌ی شه‌هیدێكه‌وه داگیرسێنرا
ئاهه‌نگه كه تا دره‌نگانێك به‌رده‌وام بوو هاووڵاتیانی گه‌رمیان و كه‌لاریش به‌جۆش و خرۆشه‌وه ڕژابونه سه‌ر ته‌نیشت و لاپاڵه‌كانی قه‌ڵای شێروانه‌و دیمه‌نی نه‌ورۆزی كه‌لاریان ڕازاوه‌تر كرد...
فۆتۆ كاوه جاسم
479 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|