ڕێگای نێوان ئیداره‌ی گه‌رمیان و پارێزگای سلێمانی ئاسته‌نگی بۆ دروست بوو
عه‌دنان خه‌لیل: به‌زوویی پردی ده‌ره‌دۆین چاكده‌كه‌ینه‌وه
25 / 3 / 2019
به‌هۆی لافاو و بارینی بارانێكی زۆره‌وه و به‌شێك له پردی ده‌ره‌دوێنی سنوری پارێزگای سلێمانی داڕوخا به,هۆیه‌وه ئاسته‌نگ بۆڕێگای هاتووچۆی نێوان ئیداره‌ی گه‌رمیان و پارێزگای سلێمانی دروست بوو عه‌دنان خه‌لیل به‌ڕیوه‌به‌ری ڕێگاوبانی گه‌رمیان به‌سایتی ئیداره‌ی گه‌رمیانی ڕاگه‌یاند كاتێك پرده‌كه‌مان چاككرده‌وه مه‌به‌ستمان بوو ڕیگای هاتووچۆی نێوان گه‌رمیان و سلێمانی په‌كی نه‌كه‌وێت ووتیشی چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ ڕێگاكه دروستكردنی پردێكی نوێ یه نه‌ك چاككردنه‌وه‌ی به‌و شێوه‌یه هه‌ربۆیه له ئێستادا داوامانكردووه هه‌ردو پردی ده‌ره‌دۆین و قه‌ڵاته‌بزان سه‌رله‌نوێ دروستبكرێنه‌وه سه‌باره‌ت به چاككردنه‌وه‌ی له ئێستادا عه‌دنان خه‌لیل ووتی : تیمه‌كانمان بردۆته ئه‌وێ و دوای نیشتنه‌وه‌و كه‌مبونی ئه‌و ئاوه زۆره دیسان ده‌ست ده‌كه‌ینه‌وه به‌چاككردنه‌وه‌ی پرده‌كه‌و به‌زوترین كات ریگای سلێمانی كه‌لار ده‌كه‌ینه‌وه عه‌دنان خه‌لیل هۆكاری خراپ بوون ڕۆچونی به‌شێك له‌و پردانه‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ ته‌مه‌نی پرده‌كان و كاریگه‌رییه‌كانی كه‌شوهه‌واو لۆدی زۆری سه‌ر ڕێگاكه
803 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|