گه‌ره‌ترین پرۆژه‌ی ڕۆشنبیری و هونه‌ری له‌گه‌رمیان ده‌كریته‌وه
27 / 3 / 2019
له‌ماوه‌ی ڕابردودا قوباد تاڵه‌بانی گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ی ڕۆشنبیری و هونه‌ری له‌گه‌رمیان به‌گه‌ڕ خسته‌وه له ئاینده‌یه‌كی نزیكیشدا پرۆژه‌كه ده‌كریته‌وه پرۆژه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆشنبیری گه‌رمیان یه‌كێك بوو له پرۆژه ڕاگیراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، له‌ماوه‌ی ڕابردوودا به‌هه‌وڵی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و له‌سه‌ر فه‌رمانی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌ریم پرۆژه‌كه به‌گه‌ڕ خرایه‌وه
هه‌ریه‌كه له یونس ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و هێرش فه‌یزوڵا به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی كارگیڕی له‌دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان و ئاكۆ هۆرێنی به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری گه‌رمیان پرۆژه‌كه‌یان به‌سه‌ر كرده‌وه
، له ئێستادا پرۆژه‌كه 95% كاره‌كانی ته‌واو بووه‌و له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌كریته‌وه پرۆژه‌كه له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری به گوژمه‌ی 3.899 سێ ملیار و هه‌شت سه‌دو نه‌وه‌دو نۆملیۆن دینار چۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و به‌ته‌واوبونیشی گه‌رمیان ده‌بیته خاوه‌ن گه‌وره‌ترین كۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆشنبیری و هونه‌ری
كه‌چه‌ندین هۆڵی گه‌وره‌ی سیمیناری به‌شێوه‌ی مۆدێرن له‌خۆی گرتووه و سه‌كۆیه‌كی شانۆی ڕۆمانیشی تێدایه
674 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|