ڕاگەیاندنی پشووی ناوەندەکانی خوێندن و باخچەکانی ساوایان لەگەرمیان ھاوکاتە لەگەڵ ڕاگەیاندنی پشوو لەھەندێک شاروشارۆچکەی کوردستان
کەئەمەش لەسەربنەمای ڕاپۆرتە کەشناسی یەکان و ئاگادارکردنەوەکانی دەزگاکانی ئەو بوارەیە و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویستە
بۆئەگەری ڕودانی ھەرحاڵەتێکی نەخوازراو
و خۆئامادەکردنێکە لەپێناو پاراستنی فێرخوازان و خوێندکاران و قوتابیانی خۆشەویستدا
بەداخەوە ئەوەی کەدەیبینین ھەندێک ئەکاونت و پەیجی فەیسبووک ئەم ھەواڵە بەشێوەیەکی دیکە لێکدەدەنەوەو خراپ مامەڵەی لەگەڵ دەکەن ،
بەکارھێنانی ئەم بابەتە بۆ ترساندنی ھاووڵاتیان خزمەت بەھیچ لایەکمان ناکات
بۆیە داواکارین ھەمووان بەڕۆحێکی بەرپرسیارانەوە مامەڵەی لەگەڵ بکەن و خۆیان بەدوربگرن لەھەرجۆرە شائیعەو شێواندنێکی بەئەنقەست
دەزگاو دامەزراوە فەرمیەکانی حکومەت لەئەرکی خۆیاندان و ھەرچی پێویست بێت ئەنجامی دەدەن و خەڵکی خۆبەخش و ئامێرەکانیشیان دیسان ھاتونەتەوە مەیدانی مەردایەتی
ھەوڵبدەن تەنھا لەگەڵ دامەزراوە فەرمییەکاندا مامەڵەبکەن
وەسیلەو لینکی فەرمی بڵاوکراونەتەوە و لەبەردەستدان بەکاریان بێنن بۆ پەیوەندی
پشت بەخوا ھیچ شتێک ڕونادات و ھەمووڵایەک سەلامەت دەبن
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئیدارەی گەرمیان
٣٠ی ئازاری ٢٠١٩