به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و یونس ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان وبه‌ئاماده‌بوونی قائیمقامی قه‌زاكانی كه‌لار و كفری و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و به‌ڕیوه‌به‌ری فه‌رمانگه حكومیه‌كانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبونه‌وه‌یه‌ك به‌ڕیوه‌چوو
ده‌ستپێك سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان باسی له‌دڵسۆزی و خه‌مخۆری خه‌ڵك و توانای فه‌رمانبه‌ران و به‌ڕێوه‌به‌ری دامه‌زراوه حكومییه‌كان كرد كه‌چۆن له‌ماوه‌ی ڕابردوودا به‌وپه‌ڕی هه‌وڵه‌وه كاریانكردوه له‌پیناو خزمه‌تكردنی هاووڵاتیاندا ،
هه‌روه‌ك ده‌ستخۆشیشی لێ‌كردن كه‌سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی دارایی و سه‌ختی گوزه‌ران و ژیان توانیویانه به‌باشی ئیش وكاری فه‌رمانگه‌كانیان ڕاپه‌رینن و ئه‌وه‌ی به‌شه‌ره‌فێكی گه‌روه ناوهێنا
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان خزمه‌تكردن و هه‌ستی به‌رپرسیارییه‌تی پێكه‌وه وابه‌سته‌كرد و ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی به خالیكی گرنگ وه‌سفكرد و دڵخۆشی خۆی ده‌ربڕی كه له‌سنوری گه‌رمیاندا هه‌ستی به‌رپرسیارێتی لای فه‌رمانه‌بران و مامۆستایان و ته‌واوی ئه‌وكه‌سانه‌ی خزمه‌ت ده‌كه‌ن له‌وپه‌ڕی باشیدایه
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌رنج و تیروانین و پێشنیاری به‌شێك له به‌ڕیوه‌به‌ران گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا ،
له‌باره‌ی ڕه‌وینه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی و باشتربوونی دۆخی ژیانی فه‌رمانبه‌ران و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئومێد بۆ بژێوی ژیانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك سه‌ڵاح كوێخا ووتی:
كاتی ئه‌وه‌هاتووه حكومه‌ت پرۆسه‌ی ده‌وامی فه‌رمانبه‌رانی داموده‌زگاكانی له‌سنوره‌كه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو ریكبخاته‌وه‌و به‌باشترین شێوه بخریته خزمه‌ت هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستی گه‌رمیان هه‌ربۆیه له‌ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران وه‌كو خۆی ئاسایی ده‌بیته‌وه