به‌ئاماده‌بوونی سه‌ڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە چاودێری نوێنەری داواکاری گشتی گەرمیان و به‌رزان کریم بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەکانی گەرمیان و قائیمقامی قەزای کفری وبه‌ڕیوه‌به‌ری دەزگاو دامه‌زراوه حكومییه‌كانی سنوره‌كه
سەرۆکایەتی شارەوانی کفری تیروپشکی بو (389) پارچە زەوی كرد كه به‌سه‌ر بەسەر زیندانیانی سیاسی و ڕ‌اگیراوانی شاڵاوی ئەنفالدا دابه‌شكرا
جه‌لال شێخ نوری فائیمقامی قه‌زای كفری پیرۆزبایی له‌و كه‌سانه‌كرد كه ناویان له‌تیروپشكه‌كه‌دایه ، سوپاسی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستانیشیكرد كه بڕیارێكی گرنگی بۆ كه‌سوكاری قوربانیان ده‌ركردوه جه‌لال شێخ نوری هه‌وڵه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیشی به‌رزنرخاند
دواتر قادر فاتیح وه‌یس سه‌رۆكی شاره‌وانی كفری ده‌ستخۆشی و سوپاسی شاره‌وانی یه‌كه‌ی ئاراسته‌ی جێگری سه‌رۆكی
حكومه‌ت كرد كه‌له‌خه‌می قوربانیاندا بووه‌و بڕیاری دابه‌شكردنی زه‌ویشی به بڕیارێكی دڵسۆزانه بۆ كه‌سوكاری قوربانیان ناوهێنا هه‌روه‌ها سوپاسی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانییه‌كانی گه‌رمیان كرد كه‌ڕۆڵی باشیان گێڕاوه له جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه
سه‌رۆكی شاره‌وانی كفری ووتیشی ڕوبه‌ری هه‌ریه‌كه له‌وپارچه زه‌وییانه‌ی كه‌دابه‌شی ده‌كه‌ین 180مه‌تردوجایه و ئومێدیشی
خواست بتوانن ته‌واوی خزمه‌تگوزارییه‌كانی تایبه‌ت به‌و زه‌ویانه به‌كه‌مترین ماوه جێبه‌جێ بكه‌ن
فۆتۆ كاوه جاسم