به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كشتوكاڵییه‌كانی سنوری خانه‌قین و ناحیه‌كانی مه‌یدان و قۆره‌توو له‌دیوانی قائیمقامیه‌تی قه‌زای خانه‌قین كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام درا
8 / 4 / 2019
دوشه‌ممه 8ی نیسانی 2019 سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و شادیه حسین به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان سه‌ردانی قه‌زای خانه‌قینیان كرد وله‌لایه‌ن محه‌مه‌د مه‌لاحه‌سه‌ن قائیمقامی خانه‌قینه‌وه پێشوازییان لێكرا له‌دیوانی قائیمقامیه‌تی قه‌زاكه له‌گه‌ڵ وه‌فدی كشتوكاڵی پارێزگای دیاله كۆبونه‌وه كه پێكهاتبوون له هه‌ریه‌ك له(دكتۆر حسین خضیر عباس به‌ڕیوه‌به‌ری كشتوكاڵی دیاله‌و صافی عبدالطیف به‌ڕێوه‌به‌ری زه‌وی زاری كشتوكاڵی له‌پارێزگای دیاله و به‌ڕیوبه‌وه‌ری به‌شی كشتوكاڵی خانه‌قین ، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه زاهر طاهر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله ئاماده‌یبوو به‌تێروته‌سه‌لی تاوتوێی كێشه كشتوكاڵییه‌كانی ناوچه‌كه كرا‌و باس له‌چۆنێتی گێڕانه‌وه‌ی ماف بۆ ئه‌و جوتیارانه كرا كه زه‌وییه‌كانیان ده‌كه‌ویته سنوری خانه‌قینه‌وه‌و كێشه‌ی گرێبه‌ستی كشتوكاڵیان هه‌یه چۆنێتی كڕینه‌وه‌ی گه‌نمی جوتیاران و دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێكی گونجاو بۆ ئه‌و پرسه گفتوگۆی چڕ‌وپڕیان له‌باره‌وه كرا لای خۆیانه‌وه به‌رپرسانی كشتوكاڵی دیاله ئاماده‌یی هه‌ماهه‌نگی و ئاسانكارییان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كۆی ئه‌و پرسانه ده‌ربڕی و بڕیاریشه بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا وه‌فدێك له كشتوكاڵی گه‌رمیان و كشتوكاڵی دیاله سه‌ردانی وه‌زیری كشتوكاڵی حكومه‌تی فیدڕاڵ بكه‌ن په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته ئه‌ندازیار كامه‌ران عه‌بدوڵا به‌ریوه‌به‌ری به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی خانه‌قین به‌سایتی ئیداره‌ی گه‌رمیانی ڕاگه‌یاند : به‌ریوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی به‌جدییه‌وه كار له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی 742 جوتیاری كورد ده‌كات كه‌كێشه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستیان هه‌یه و ووتیشی ئێمه پێشوتریش وتومانه جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستوری عێراقی كۆتایی به‌ته‌واوی كێشه‌ك شتوكاڵییه‌كان دێنی و ئومێده‌وارین ئه‌وماده‌یه به‌ته‌واوی بڕگه‌كانیه‌وه جێبه‌جێبكریت
818 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|