به‌دروشمی ئه‌نفال تاوانێك دژ به كورد ..
تاوانێك دژ به مرۆڤایه‌تی
به‌چاودێری لاهور شێخ جه‌نگی و بنه‌ماڵه‌ی شێخ حسێنی هه‌زاركانی له‌گوندی هه‌زاركانی سنوری قه‌زای كفری یادێك بۆ شێخ حسێنی هه‌زاركانی سازكرا
له‌و مه‌راسیمه‌دا كه ژماره‌یه‌كی زۆر له‌به‌رپرسانی حیزبی و حكومی و ڕێكخراوه‌كانی بواری ئه‌نفال و خه‌ڵكێكی زۆر ئاماده‌یبوون
له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی شێخ حسێنی هه‌زاركانی یه‌وه بایۆگرافیای شێخ حسێنی هه‌زاركانی خرایه‌ڕوو
دواتر مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ووته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد كه‌تیایدا ڕۆڵی شێخ حسێنی هه‌زاركانی له‌بواری كۆمه‌ڵایه‌تیدا به‌رزنرخاند و گوندی هه‌زاركانی وه‌كو وێستگه‌یه‌كی گرنگ ناوهینا بۆخه‌باتی ڕزگاری خوازی گه‌لی كورد ، سه‌نگاوی باسی له جورئه‌ت و ئازایه‌تی شیخ حسێن كرد كاتێك له‌نێوان بژارده‌ی ژیان و مردن‌دا مردنی هه‌ڵبژاردو بۆهه‌تاهه‌تایه ووشه‌و ناوی خۆی وه‌كو سیمبولی قوربانیدان و ئازایه‌تی به‌به‌رزی هێشته‌وه
له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا چه‌ندین شیعر و په‌خشان خوێنرانه‌وه كه‌گوزارشتیان ده‌كرد له پێگه‌ی شێخ حسینی هه‌زاركانی و مه‌ردایه‌تی ئه‌و كه‌ڵه پیاوه‌یان له‌مێژووی قوربانیدانی گه‌لی كورددا ده‌خسته‌ڕوو
هه‌فته‌یادی مه‌راسیم و یادی 31 ساڵه‌ی تاوانی ئه‌نفال له‌گه‌رمیان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 11ی نیسان له‌قه‌زای كفریش له‌مۆنۆمینتی ئه‌نفال له‌ده‌روازه‌ی شاره‌كه چه‌ند چالاكییه‌ك بۆ یادی ئه‌نفال به‌ڕیوه‌چوو