به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای یادكردنه‌وه‌ی تاوانی ئه‌نفال له‌دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆتا كۆبونه‌وه‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی یادی ئه‌نفال به‌ڕیوه‌چوو ، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌گرنگی یه‌وه باسی له‌گه‌وره‌یی ئه‌م یادكردنه‌وه‌یه‌كرد
لیژنه‌كانی پێشوازی و ئیداره دانی یاده‌كه‌ی ڕاسپارد كه‌پێویسته به‌هه‌موومانه‌وه له‌خزمه‌ت یاده‌كه‌دابین
ڕاشیگه‌یاند:به‌كاری پێكه‌وه‌یی وده‌سته‌جه‌معی ده‌توانین نمونه‌یه‌كی جوانی یادكردنه‌وه پێشكه‌ش بكه‌ین و قه‌باره‌ی گه‌وره‌یی تاوانه‌كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێت له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا
بۆیادی ئه‌نفال كه ئه‌مساڵ له‌گه‌رمیان ده‌كریته‌وه میوانێكی زۆری نێوخۆیی و بیانی دێنه(دێبنه)
مه‌راسیمی و یادی كاره‌ساته‌كه‌ش هه‌فته‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای یادكردنه‌وه‌ی یاده‌كه‌وه به‌رێوه ده‌بڕیت