قوباد تاڵەبانی گەورەترین پرۆژەی ڕۆشنبیری و ھونەری لەگەرمیان کردەوە
15 / 4 / 2019
پرۆژه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆشنبیری گه‌رمیان یه‌كێك بوو له پرۆژه ڕاگیراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، له‌ماوه‌ی ڕابردوودا به‌هه‌وڵی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و له‌سه‌ر فه‌رمانی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌ریم پرۆژه‌كه به‌گه‌ڕ خرایه‌وه ئەمڕۆ ١٤ی نیسانی٢٠١٩ پرۆژەکە لەلایەن قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بەئامادەبونی خالد دۆسکی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان و سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و ئاکۆھۆرێنی بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و ھونەری گەرمیان کرایەوەو ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و ھونەری گەرمیان کرا پرۆژه‌كه له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری به گوژمه‌ی 3.899 سێ ملیار و هه‌شت سه‌دو نه‌وه‌دو نۆملیۆن دینار چۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و به‌ته‌واوبونیشی گه‌رمیان بو بە خاوه‌نی گه‌وره‌ترین كۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆشنبیری و هونه‌ری كه‌چه‌ندین هۆڵی گه‌وره‌ی سیمیناری به‌شێوه‌ی مۆدێرن له‌خۆی گرتووه و سه‌كۆیه‌كی شانۆی ڕۆمانیشی تێدایه
528 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|