مامۆستایان له‌شێوازی دانه‌وه‌ی قیستی پرۆژه‌كه‌یان ناڕازین
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری مامۆستایان كۆبوه‌وه
5 / 5 / 2019
یه‌كشه‌ممه 5 ی ئایاری 2019 پاش ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ی (به‌هه‌شتی كه‌لار) كه‌تایبه‌ته به‌توێژی مامۆستیان له‌به‌رزاییه‌كانی به‌رده‌سوری سنوری قه‌زای كه‌لار چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه ، به‌شێك له‌و مامۆستیانه‌ی كه سودمه‌ندبوون له‌پرۆژه‌كه‌دا و ناویان هاتۆته‌وه تێبینی و سه‌رنجیان له‌سه‌ر چۆنیتی گێڕانه‌وه‌ی قیستی یه‌كه‌كان و مامه‌ڵه‌ی كۆمپانیایه‌كه‌هه‌یه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كه‌ن ئه‌مرۆ جارێكی‌تر نوینه‌ری ئه‌ومامۆستایانه له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبونه‌وه‌و داوایانكرد كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر بكریت لای خۆشیه‌وه سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ڕونیكرده‌وه كه ئه‌و پرۆژه‌یه له‌لایه‌ن خودی یه‌كێتی مامۆستیان و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كریت و به‌ڵێنیدا هه‌رچی زووه داواكارییه‌كانیان بگه‌یه‌نێته شوێنی خۆی و وه‌ڵامی پێویستیان بۆ وه‌ربگرێته‌وه
827 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|