مه‌رزی تیله‌كۆ له‌سنوری ناحیه‌ی مه‌یدان ده‌كریته‌وه
له‌ئێستادا كاره هونه‌رییه‌كانی دیزاینكردن و نه‌خشه‌ی مه‌رزه‌كه له‌ته‌واو بوندایه
8 / 5 / 2019
به‌ڕێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی سلێمانی سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كات چوارشه‌ممه 8ی ئایاری 2019 عه‌مید سالار عه‌بدوڵا به‌ڕێوبه‌ری پاسه‌پۆرتی سلێمانی سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و له‌گه‌ڵ یونس ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبووه‌وه ، به‌ڕێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی سلێمانی پێش سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌ی مه‌یدان سه‌ردانی مه‌رزی تیله‌كۆیان كردبوو ، سه‌باره‌ت به چۆنێتی كردنه‌وه‌ی مه‌رزه‌كه ڕایگه‌یاند له‌به‌رواری 10ی نیسانی 2019 سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی كردووه‌و له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی ئه‌و ووڵاته‌وه داواكراوه ئه‌و مه‌رزه بكریته‌وه دواتر حكومه‌تی ناوه‌ندی وه‌فدێكی پێكهێنا كه نوێنه‌ری 12 وه‌زاره‌تی تێدابوو سه‌ردانی مه‌رزه‌كه‌یان كردوو به‌شوێنێكی گونجاوو گرنگیان زانیوه له‌ئێستاشدا كاروباره هونه‌رییه‌كان و دیزاین و نه‌خشه‌ی پێویستی مه‌رزه‌كه له‌ته‌واو بوندایه‌و به‌كردنه‌وه‌شی ده‌رگایه‌كی بازرگانی گرنگ ده‌بیت بۆ ناوچه‌كه به‌تایبه‌تی و كوردستان به‌گشتی لای خۆشیه‌وه یونس ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌ست خۆشی له هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی به‌ڕیوبه‌ری پاسه‌پۆرتی سلێمانی كرد و به‌ڵێنی پاڵپشتی یه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیشی بۆ ئه‌و بابه‌ته دوپاتكرده‌ه‌وه‌و ڕایگه‌یاند ئێمه خۆشحاڵین كه مه‌رزێكی دیكه له سنوره‌كه‌مان ده‌كریته‌وه‌و هه‌رچیمان پێبكریت له‌پێناو خزمه‌تدا به‌هاووڵاتیانی هه‌ریمی كوردستان جێبه‌جێی ده‌كه‌ین.
785 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|