سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان دوو پرۆژه به‌سه‌رده‌كاته‌وه
12 / 5 / 2019
ئه‌مڕٍۆ (12ی ئایار) سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به یاوه‌ری جێگره‌كه‌ی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شتوگوزاری گه‌رمیان، پرۆژه‌ی سایلۆی كه‌لار و پرۆژه گه‌شتیاری ده‌روازه‌ی كه‌لاری به‌سه‌ركرده‌وه.
سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له سه‌ردانی یه‌كه‌میدا، پرۆه‌ی گه‌شتیاری ده‌روازه‌ی كه‌لاری به‌سه‌ركرده‌وه كه ده‌وێته به‌رلوته‌وه‌و خۆی ده‌بینێته‌وه له (گۆڕه‌پانی بۆنه و ئاهه‌نگ، سه‌وزایی، تاڤگه‌ی ئاو، كافتریا، چێشتخانه و شوێنی راوه‌ستانی ئۆتۆمبیل) پرۆژه‌كه به‌بڕی یه‌ك ملیار دینار به بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی گه‌شتیاریی له‌سه‌ر روبه‌ری شه‌ش دۆنم زه‌وی دروستده‌كرێت.
دواتر سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌ردانی پرۆژه‌ی سایلۆی كه‌لاری له سنوری گوندی به‌رلوت كرد و له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی له‌سه‌ر پرۆژه‌كه رایگه‌یاند، دروستكردنی سایلۆ پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره و ستراتیژییه، خزمه‌تێكی گه‌وره به جوتیاران و هاوڵاتیانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمان و ده‌وروبه‌ری ده‌كات و رۆڵێكی گه‌وره ده‌بینێت له گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی كشتوكاڵ له سنوره‌كه.
هاوكات سه‌لام حه‌مید ئه‌ندازیاری پرۆژه‌ی سایلۆی كه‌لار روونیكرده‌وه، سایلۆكه و سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی پرۆژه‌كه له‌سه‌ر روبه‌ری 70 دۆنم زه‌وی به بڕی نزیكه‌ی 20 ملیار دینار دروستده‌كرێت و توانای هه‌ڵگرتنی 40 هه‌زار تۆن گه‌نمی هه‌یه.
717 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|