بەبۆنەی هاتنی وەرزی هاوین و وشکبوونی پوش و پاوەن و گژوگیاو زیادبوونی مەترسی ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە،لەپێناو پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتیانی سنورەکە ، لەپاش كۆبونهوهی ههفتهی ڕابردووی ئیدارهی گهرمیان تایبهت بهو پرسه و له میانەی پلانی ساڵانەیدا بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی گەرمیان بڕیاریدا بە پێکهێنانی چەند تیمێكی تایبەت و دابەشکردنیان بە سەر ناوچەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان دا .
۱/تیمی بنکەی بەرگری شارستانی کەلار بۆ (گوندی صالح ئاغا ) .
۲/ تیمی بنکەی بەرگری شارستانی شەهیدان بۆ (گوندی بەرلوت ).
۳/تیمی بنکەی بەرگری شارستانی کفری بۆ ( گوندی قنگربان ).
٤/تیمی بنکەی بەرگری شارستانی ڕزگاری بۆ ( گوندی زەردی حەمە ).
٥/تیمی بنکەی بەرگری شارستانی سەرقەڵا بۆ (گوندی سماق).
٦/تیمی بنکەی بەرگری شارستانی پێباز بۆ (گوندی قەرەچەم).
۷/تیمی بنکەی بەرگری شارستانی مەیدان بۆ (گوندی کانی کرمانج).
۸/تیمی بنکەی بەرگری شارستانی نەوجول بۆ( گوندی دوڕاجی ).