لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانیكردن به‌مرۆڤ كۆبوه‌وه
19 / 5 / 2019
یه‌كشه‌ممه 19ی ئایاری 2019 به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی
لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی بارزرگانی كردن به‌مرۆڤه‌وه كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ڕیوه‌چوو.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند ئه‌م لیژنه‌یه له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پارێزگاكان پێكهێنراوه‌و ئامانج لێی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانی و مامه‌ڵه‌كردنه به‌كرێكاره بیانییه‌كان و مرۆڤ و ئه‌ندامانی جه‌سته‌وه كه به‌داخه‌وه له ناوچه‌جیاوازه‌كانی كوردستان وه‌كو حاڵه‌ت تۆماركراوه ، ئاشكراشه ئه‌م حاڵه‌ته له‌ڕوی یاسایی و ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌وه ڕێگه پێدراونی یه و حكومه‌تی هه‌رێمیش به‌پێ ی یاسا و ڕێنماییه‌كانی تایبه‌ت به‌و بواره به‌ره‌نگاری ده‌بێته‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ڕاسپێردراون كه به‌جددیه‌وه كاری له‌سه‌ر بكه‌ن. دواتر ڕائد دیار عه‌باس به‌ڕیوه‌به‌ری نوسینگه‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی بارزرگانیكردن به مرۆڤ به وردی باسی له‌كاری فه‌رمانگه‌كه‌یان و یاسا و رینماییه‌كانی تایبه‌ت به‌م پرسه كرد و ئه‌وه‌شی خسته ڕوو كه‌به‌هۆی ئه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌كه‌یان هێشتا كاره‌كانیان ده‌ست پێنه‌كردووه به‌ڵام له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌ست به‌كارده‌بن له‌كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا ڕاپۆرتێكی تێروته‌سه‌ل ئاماده به‌كه‌ن له‌سه‌ر كاری داهاتووی لیژنه‌كه كه‌تیایدا پێشنیار و تێبینی و كارنامه‌ی خۆیان بخه‌نه‌ڕوو.
449 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|