دووشه‌ممه 20ی ئایاری 2019 به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ئاماده‌بوونی قائیمقامی قه‌زای كه‌لار و به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی كشتوكالی گه‌رمیان و
به‌ڕیوه‌به‌رانی ڤێتێرنه‌ری و سامانی ئاژه‌ڵ ولێپرسراوی ئاسایشی ئابووری
كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ڕیوه‌چوو.
كۆبونه‌وه‌كه به‌مه‌به‌ستی ریگری كردن و چاره‌سه‌ركردنی پرسی بوونی چه‌ند كێڵگه‌یه‌كی په‌له‌وه‌ری له‌گه‌رمیان سازكرابوو
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند: پێویسته هه‌رچی زووه ده‌زگاو دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئه‌م پرسه ڕوبه‌ڕوی ئه‌و كاره نایاساییانه ببنه‌وه‌و ئه‌و پرۆژانه دابخه‌ن كه مۆڵه‌تیان نی یه
هاوكات باس له‌مه‌ترسی یه‌كانی بوونی ئه‌و كێڵگانه‌كرا و بڕیاردرا هه‌رچی زووه سه‌رجه‌میان دابخرێن