هه‌ركۆگایه‌كی بازرگانی ڕه‌زامه‌ندیشی بۆ وه‌رگیرابێ به‌ڵام خاوه‌نه‌كه‌ی له‌وماوه‌یه‌ی كه‌بۆی دیاریكراوه دروستی نه‌كات ڕه‌زامه‌ندی یه‌كه‌ی لێوه‌رده‌گیرێته‌وه
20 / 5 / 2019
دووشه‌مه 20ی ئایاری 2019 به‌سه‌ر په‌رشتی سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌ئاماده‌بوونی قائیمقامی قه‌زای كه‌لار و به‌ڕیوه‌به‌ری دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌پرسی كۆگاو شوێنكاره بازرگانی یه‌كان كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ڕیوه‌چوو. له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌ڵاح كوێخا ڕایگه‌یاند:گه‌رمیان ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ زیاتر گه‌شه‌ده‌كات و سنوری شاره‌وانی قه‌زا و ناحیه‌كان فراوانبوونی به‌رچاویان به‌خۆیانه‌وه بینیوه ، پێویسته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پلان و به‌رنامه‌ی تۆكمه‌یان هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی سیمای شارستانیه‌ت و جوانی له‌به‌ین نه‌چێت. ووتیشی: ئه‌و پرۆژانه‌ی كه‌گرنگ و ستراتیژین و په‌یوه‌ندییان به‌ژیانی خه‌ڵكه‌وه‌هه‌یه‌و ده‌رفه‌تی بژێوی و هه‌لی كار بۆ هاووڵاتیان ده‌ڕه‌خسێنن ده‌بێت ئاسانكارییان بۆ بكریت و ئه‌وله‌ویه‌تیان بدرێتێ
پێویسته هه‌مووڵایه‌ك ئه‌و ڕاستی یه بزانین سودو به‌رژه‌وه‌ندی و چاكه‌ی گشتی بخه‌ینه پێش هه‌رشتێكی دیكه‌وه دواتر به‌وردی سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌ی وه‌رگرتنی زه‌وی بۆ دروستكردنی كۆگاو شوێنكاره بازرگانی یه‌كان ووتویژ كرا‌و بڕیاردرا له‌ئه‌مڕۆوه20ی ئایاری 2019 كاروباری مۆڵه‌ت پیدان به كۆگای بازرگانی ڕابگیرێت تاكاتی ریكخستنه‌وه‌ی میكانیزمه‌كانی مۆڵه‌ت پیدان هاوكات جه‌ختیش كرایه‌وه كه پیویسته پشت به ڕه‌گه‌زی كات ببه‌سترێت له‌مه‌رامبه‌ر هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌كدا كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێشكه‌ش ده‌كریت به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر كه‌سێك ڕه‌زامه‌دی وه‌رگرتبیت و پابه‌ند نه‌بیت به‌و ماوه‌یه‌ی كه‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆی دیاریده‌كه‌ن بۆ دروستكردنی كۆگاكه‌ی ئه‌و اڕاسته‌وخۆ مۆڵه‌ته‌كه‌ی هه‌ڵده‌وه‌شێرنیته‌وه‌و ڕیگای پێ‌نادرێت دوای ئه‌و ماوه‌یه كۆگا دروست بكات
427 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|