لای خۆیه‌وه سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان وێڕای به‌خێرهاتنیان ڕایگه‌یاند: حكومه‌ت به‌چاوی ڕیزوحورمه‌ته‌وه له‌كه‌سانی ئه‌كادیمی هاوشێوه‌ی ئێوه ده‌ڕوانێت ئێوه به‌شێكن له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌و بۆخزمه‌تی هاووڵاتیان له‌شوێنێكی گرنگی وه‌ك نه‌خۆشخانه دانراون و ئومێدی سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی هه‌رتاكێكی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر توانست و شاره‌زایی ئێوه هه‌ڵچنراوه...
سه‌باره‌ت به پرسی ده‌ستگیركردنی یه‌كێك له‌پزیشكه‌كان كه‌مانگرتنه‌كه‌ی ئه‌وانی لیكه‌وتۆته‌وه ڕایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی پیویستبێت و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا بێت ئیمه پاڵپشتی لێده‌كه‌ین و به‌ڵێنی به‌دواداچونی گرفته‌كانی پێدان ووتی: هیچ جیاوازییه‌ك نابینین له‌نێوان مافی هاووڵاتی یه‌كی ئاسایی و پزیشكێكدا
و پاڵپشتی ئیداره‌ی گه‌رمیانیشی بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسه دوپاتكرده‌وه به‌پێ ی بڕیار‌و ڕێنماییه یاساییه‌كان و به‌ڵێنی به‌دواداچوونی جددی پێدان
ووتیشی كاری دادگاكان سه‌ربه‌خۆن و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنه‌وه نیه به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێویست بێت و له‌چوارچێوه‌ی یاسا‌و ڕینماییدا گه‌شتبێته ده‌ستمان ئێمه كاری له‌سه‌رده‌كه‌ین
له‌كۆتاییدا
پزیشكه‌كان بڕیاریاندا كۆتایی به‌مانگرتنه‌كه‌یان بهینن و له‌سبه‌ینێ 28ی ئایاری 2019 ه‌وه بڕۆنه‌وه سه‌ركاره‌كانیان