ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
پێویستی یه‌كانی كردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌ی كارتی نیشتیمانی قه‌زای كفری و ناحیه‌ی باوه‌نور پڕده‌كریته‌وه‌ ژماره‌یه‌ك ده‌رچوی زانكۆو په‌یمانگاكان داوای دامه‌زراندن ده‌كه‌ن ئیداره‌ی گه‌رمیان پشتگیری داواكه‌یان ده‌كات ڕاپۆرتی سه‌ره‌تایی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان
ئیداره‌ی گه‌رمیان كار له‌سه‌ر داواكاری شۆفێرانی مه‌رزی په‌روێزخان ده‌كات ‌
30 / 5 / 2019

ئه‌مڕۆ (30ی ئایار) سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ ئاماده‌بوونی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ گه‌ڵ نوێنه‌ری شۆفێره‌ بارهه‌ڵگره‌كانی په‌روێزخان كۆبوه‌وه‌، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا یاداشتێكیان ئاراسته‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان كرد.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا، كه‌ به‌شێك له‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌رزی په‌روێزخان و ئاماده‌ی بوون، نوێنه‌ری شۆفێره‌كان چه‌ند داواكارییه‌كیان له‌ یاداشتێكدا خسته‌ڕوو داوایانكرد، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنیان بكات.

لای خۆیه‌وه‌ سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، ئیداره‌ی گه‌رمیان هه‌میشه‌ ئاماده‌باش بووه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر كێشه‌ و گرفتێك له‌ مه‌رزی په‌روێزخان هاتبێته‌ ئاراوه‌ و له‌و رووه‌وه‌ هه‌موو هه‌وڵێكی داوه‌. ناڕه‌زایی ئه‌م جاره‌ی شۆفێرانی مه‌رزه‌كه‌ش به‌هه‌ند وه‌رده‌گرین و كار له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ و گرفته‌كانیان ده‌كه‌ین.

سه‌باره‌ت به‌ یاداشتی شۆفێرانیش سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ووتی، ئێمه‌ ئاداشته‌كه‌تان وه‌رده‌گرین و كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنیان ده‌كه‌ین، به‌جۆرێك ئه‌و خاڵانه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه‌ بێت جێبه‌جێده‌كرێن و ئه‌وه‌شی پێویستی به‌ سه‌روی خۆی بێت به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاراسته‌ی ده‌كات.

هاوكات، سه‌ڵاح كوێخا، پێشیڕاگه‌یاندن له‌پێناو ئاگاداربوون له‌ وورده‌كاری كێشه‌كان و بینینی به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی ناو مه‌رزه‌كه‌ له‌ نزیكه‌وه‌، له‌ دوای پشووی جه‌ژن سه‌ردانی مه‌رزه‌كه‌ ده‌كات.

‌ 503 جار خوێندراوه‌ته‌وه
كۆمێنتت بنوسه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌

*ناو:
 
*ئیمه‌یل:
 
*كۆمێنت:
 


ڕاپۆرت
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی كه‌لار : كێشه‌ی ئاوی ماڵان له‌كه‌لار ته‌نها حاڵه‌ته‌و له‌ڕیگه‌ی تیمه‌كانمانه‌وه‌ به‌به‌رده‌وامی له‌هه‌وڵداین بۆئه‌وه‌ی هیچ گه‌ڕه‌كێك بێ ئاو نه‌بیت
له‌ گه‌رمیان هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی ده‌ستی پێكرد
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی گه‌رمیان ده‌كات ‌
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ره‌كانی جه‌نگی له‌ سنوری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا به‌سه‌ركرده‌وه ‌
چالاكیه‌كانی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە گەرمیان


نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
سێ ملیۆن و 500 هه‌زار گه‌شتیار ڕوو له‌هه‌رێم ده‌كه‌ن‌
گه‌رمیان: رێگه‌ی‌ دانانی ئارایشتگا به‌ ئافرتانی فارس نادرێت ‌
مژده‌یه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌خانه‌قین له‌خوێندن دابڕاون‌
جه‌له‌ولا: ئۆتۆمبێلێك له‌به‌رده‌م ماڵی‌ وتارخوێنی‌ مزگه‌وتی‌ گه‌وره‌ ته‌قێنرایه‌وه‌‌
زانكۆی گه‌رمیان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ژینگه‌ی‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كات‌
له‌ گه‌رمیان رێژه‌ی‌ بێكاری‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو كه‌میكردووه‌"‌
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure