ویرای به‌خێرهاتنیان سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان دڵسۆزی و ئه‌مه‌كداری خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی هێنایه به‌رباس و قوربانیدانی دانیشتوانی ئه‌و سنوره‌ی له شۆڕشه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كاندا به‌ڕێزه‌وه باسكرد
حازم كه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای گه‌رمیان ڕونیكرده‌وه
له‌به‌رئه‌وه‌ی تۆڕی كاره‌بای ناحیه‌ی خان و ناحیه‌ی زینانه پێكه‌وه‌ن و لۆدێكی زۆر له‌سه‌ر هێڵه‌سه‌ره‌كیه‌كانی كاره‌بای ناوچه‌كه دروست ده‌كات هه‌ندێك جار كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای لێده‌كه‌وێته‌وه ووتیشی ده‌رخسته‌ی پێویستمان بۆ جیاكردنه‌وه‌ی كاره‌بای ئه‌و دوناحیه‌یه كردووه
هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌ریگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیه‌وه به‌ڵینی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌ی بۆ وه‌رگرتن و به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای گه‌رمیانیشی ڕاسپارد چاودێری پێویستی تۆڕه‌كانی كاره‌بای سنوره‌كه بكه‌ن