ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
سیسته‌می هاتووچۆی گه‌شتیاری ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان كێشه‌ی تێكه‌وتووه‌ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی كفری و ستافی به‌ڕێوه‌به‌ردنی په‌یمانگاكه‌ كۆده‌بیته‌وه هاونیشتیمانیانی كوردستان ده‌توانن له‌مه‌رزی په‌روێزخانه‌وه‌ به‌ ئۆتۆمبێلی خۆیان هاتوچۆی ووڵاتی ئێران بكه‌ن
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان مه‌رزی په‌روێزخانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ ‌
16 / 6 / 2019

ئەمڕۆ (١٦ی حوزەیران) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە یاوەری بەڕێوەبەری ھاتوچۆی گەرمیان مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخانی بەسەرکردەوەو لەگەڵ بەڕێوەبەری مەرزەکە و بەڕێوەبەری گومرک و بەرپرسی فەرمانگەکانی ناو مەرزەکە و نوێنەری بارھەڵگرەکان کۆبووەوە.

لە کۆبونەوەکەدا، سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان باسی لە رۆڵی گرنگی مەرزی پەروێزخان کرد لە رووی دابینکردنی داھات و جموجوڵی بازرگانی و گەشەپێدانی ناوچەکە و دابینکردنی ھەلی کار بۆ ھاوڵاتیانی گەرمیان، ووتیشی، پێویستە ھەموو فەرمانگەکان لە ئاست گەورەیی مەرزەکە ببن و ھەموو ھەوڵێک بەگەڕبخەن بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە خزمەت بکەن و دەستپێشخەربن بۆ گەشەپێدانی زیاتری مەرزی پەروێزخان ئەوەش بە لێکگەیشتن و پتەوکردنی پەیوەندی نێوان فەرمانگەکان.

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ئەوەشی خستەڕوو، لەماوەی چەند رۆژی رابردوو شۆفێری بارھەڵگرەکانی پەروێزخان مانیان لە کارکردن گرت و یاداشتێکی داواکارییان ئاراستەی ئیدارەی گەرمیان کرد، ئیدارەش پشتیوانی داواکارییەکانیان کرد و خۆشبەختانە داواکارییەکانیان لە چوارچێوەی یاسا و رێنماییەکان جێبەجێکراوە.

ھەر لە کۆبونەوەکەدا، سەڵاح کوێخا، جەختی کردەوە لە جێبەجێکردنی یاسا و رێنماییەکان بۆ کاری بازرگانی بەگشتی و رێگریکردن لە ھاوردەکردنی خۆراک و کاڵای خراپ و ماوەبەسەرچوو، لەگەڵ ووردبونەوە لە فەحسکردنی خواردەمەنی و ھەر کاڵایەک ھاوردە بکرێت بۆ ئەو مەبەستەش پشتیوانی تەواوی ئیدارەی گەرمیانی دوپاتکردەوە.

دواتر عەلی تۆفیق بەرێوەبەری مەرزی نێودەوڵتی پەروێزخان، سوپاسی سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانی کرد بۆ ھاوکاری و پشتیوانی و ھەوڵدانی بەردەوامی لە چارەسەرکردنی ھەر کێشە و گرفتێک ھاتبێتە پێش. پاشان کێشەو گرفتەکانی مەرزەکەی خستەڕوو.

دوابەدوای ئەوەش، بەرپرسی فەرمانگەکانی مەرزەکە، داواکاری و کێشە و گرفتەکانیان خستەڕوو، لای خۆیەوە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان دڵنیایی پێدان کار لە سەر جێبەجێکردنیان دەکات.

‌ 281 جار خوێندراوه‌ته‌وه
كۆمێنتت بنوسه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌

*ناو:
 
*ئیمه‌یل:
 
*كۆمێنت:
 


ڕاپۆرت
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی كه‌لار : كێشه‌ی ئاوی ماڵان له‌كه‌لار ته‌نها حاڵه‌ته‌و له‌ڕیگه‌ی تیمه‌كانمانه‌وه‌ به‌به‌رده‌وامی له‌هه‌وڵداین بۆئه‌وه‌ی هیچ گه‌ڕه‌كێك بێ ئاو نه‌بیت
له‌ گه‌رمیان هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی ده‌ستی پێكرد
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی گه‌رمیان ده‌كات ‌
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ره‌كانی جه‌نگی له‌ سنوری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا به‌سه‌ركرده‌وه ‌
چالاكیه‌كانی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە گەرمیان


نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
سێ ملیۆن و 500 هه‌زار گه‌شتیار ڕوو له‌هه‌رێم ده‌كه‌ن‌
گه‌رمیان: رێگه‌ی‌ دانانی ئارایشتگا به‌ ئافرتانی فارس نادرێت ‌
مژده‌یه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌خانه‌قین له‌خوێندن دابڕاون‌
جه‌له‌ولا: ئۆتۆمبێلێك له‌به‌رده‌م ماڵی‌ وتارخوێنی‌ مزگه‌وتی‌ گه‌وره‌ ته‌قێنرایه‌وه‌‌
زانكۆی گه‌رمیان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ژینگه‌ی‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كات‌
له‌ گه‌رمیان رێژه‌ی‌ بێكاری‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو كه‌میكردووه‌"‌
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure