مامۆستا محمد خه‌لیفه جێگری لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی مامۆستایان به‌سایتی ئیداره‌ی گه‌رمیانی ڕاگه‌یاند: له ئێستادا سه‌رقاڵی واژۆكردنی به‌ركه‌وته‌ی مامۆستایانین له پرۆژه‌ی قه‌ڵای شیروانه كه پرۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێبونه‌و 1190 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون بۆ فه‌رمانبه‌ران له‌ناحیه‌ی ڕزگاری دروست ده‌كات
نوێنه‌ره‌كه‌ی مامۆستایان ووتیشی له‌و پرۆژه‌یه‌دا 357 یه‌كه به‌ر مامۆستایان ده‌كه‌وێت و ئه‌وانیتری بۆ فه‌رمانبه‌رانی دیكه‌ی حكومه‌ته
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه عومه‌ر محمه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌به‌رهێنانی گه‌رمیان به‌سایتی ئیداره‌ی گه‌رمیانی ڕاگه‌یاند: هه‌رچه‌نده ئه‌و پرۆژه‌یه هێشتا مۆڵه‌تی فه‌رمی وه‌رنه‌گرتووه به‌ڵام واژۆكردنی گرێبه‌ستی یه‌كه‌كان له‌نێوان یه‌كێتی مامۆستایان و كۆمپانیای جێبه‌جێكار به‌شێكه له‌و ڕێكاره یاسایی و كارگێڕییانه‌ی كه پێویستن بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی ده‌ست به‌كاربوون
ووتیشی دوابه‌دوای ته‌واوبوونی ڕێكاره یاساییه‌كان پرۆژه‌كه ده‌ست به‌كارده‌بێت و ئومێدیشی خواست خزمه‌ت به فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانی ناوچه‌كه بكات