هاونیشتیمانیانی كوردستان ده‌توانن له‌مه‌رزی په‌روێزخانه‌وه به ئۆتۆمبێلی خۆیان هاتوچۆی ووڵاتی ئێران بكه‌ن
1 / 7 / 2019
حسین ئه‌حمه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی گه‌رمیان به‌سایتی ئیداره‌ی گه‌رمیانی ڕاگه‌یاند : له‌هه‌نگاوێكی نوێ‌دا به‌ڕه‌زامه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان كارئاسانیمان كردووه‌و هاونیشتیمانیان ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی په‌روێزخانه‌وه به ئۆتۆمبێلی خۆیان هاتووچۆی كۆماری ئیسلامی ئێران بكه‌ن له‌باره‌ی چۆنێتی گه‌شتكردنه‌كه‌وه به ئۆتۆمبێلی كه‌سی ووتی هاووڵاتی له‌ڕێگه‌ی كۆنسوڵخانه‌ی ووڵاتی ئێرانه‌وه مامه‌ڵه‌ی چونه ئه‌و ووڵاته ده‌ست پێده‌كات دواتر دێته به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه‌مان و ئیمه‌ش لای خۆمانه‌وه ده‌فته‌ری ڕه‌زامه‌ندی گه‌شتكردن(دفتر رخسة التجوال)ی پێده‌ده‌ین به‌و مه‌رجه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌ناوی خۆیه‌وه بیت باسی له‌وه‌شكرد كه 3 جۆر ده‌فته‌ر بۆچونه ئێران به‌رده‌سته‌و هاونیشتیمانیان سه‌رپشكن له‌هه‌ڵبژاردنی هه‌ریه‌كێك له‌و ده‌فته‌رانه كه بڕی پاره‌ی وه‌رگیراو له به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌فته‌رانه له40 هه‌زار دیناری عێراقیه‌وه ده‌ست پیده‌كات بۆ مانگێك و زیاتر له مانگێك مانه‌وه له ووڵاتی ئیران شێوازی ده‌فته‌ره‌كه‌و بڕی پاره‌كه‌ش ده‌گؤردرێت حسین ئه‌حمه‌د ووتیشی جگه له پاره‌ی ده‌فته‌ری گه‌شتكردن هیچ پاره‌یه‌كی دیكه وه‌رناگیرێت به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی گومرگی گه‌رمیان ووتیشی: ئه‌م هه‌نگاوه به‌ئاراسته‌ی خزمه‌تكردن و ئاسانكاری بۆ هاووڵاتیانی هه‌ریمی كوردستان ناومانه‌و تاوه‌كو ئیستاش ژماره‌یه‌كی به‌رچاو گه‌شتی هاوشیوه ئه‌نجام دراوه
2964 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|