سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی كفری و ستافی به‌ڕێوه‌به‌ردنی په‌یمانگاكه كۆده‌بیته‌وه
2 / 7 / 2019
سێشه‌ممه 2ی ته‌موزی 2019 به‌ڕێوه‌به‌ری نوێ و ژماره‌یه‌ك له‌مامۆستایانی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی كفری سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبونه‌وه له‌كۆبونه‌وه‌كه‌یاندا مامۆستا داود محه‌مه‌د عه‌باس به‌ڕێوه‌به‌ری نوێ ی په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی كفری دۆخی په‌یمانگاكه‌و پێداویستییه‌كانی خویندن و چۆنێتی بره‌و پێدانی لایه‌نی هونه‌ری له‌و په‌یمانگایه باسكرد و چه‌ند داواكارییه‌كی خسته‌ڕوو ئومیدیشی خواست وه‌ك هه‌میشه سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان هاوكار و پاڵپشتیان بیت له جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیاندا لای خۆشیه‌وه سه‌ڵاح كویخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان وێڕای به‌خێرهاتنیان به‌لینی هاوكاریكردن و پاڵپشتی په‌یمانگاكه‌ی ده‌ربڕی و ئومێدیشی خواست په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی كفری ڕۆڵی باش بگێڕێت له‌به‌ره‌و پێشچونی توانای هونه‌ری و ڕۆشنبیری و هونه‌ری له‌ناوچه‌ی گه‌رمیاندا
678 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|