خه‌ڵاتی ڕێزلێنانیان به‌خشیه سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان
2 / 7 / 2019
سێشه‌ممه 2 ی ته‌موزی 2019 ستافی نوێ ی كۆمه‌ڵه‌ی خویندكاران/كۆمیته‌ی كفری و مامۆستایان و ڕێكخستنه‌كانی مامۆستایان و خوێندكارانی كفری سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كرد و له‌پای هه‌وڵه‌كانی بۆ بره‌ودان به‌كه‌رتی خویندن و به‌ره‌و پێشچونی پرۆسه‌ی خویندن له‌قه‌زاكه‌یان خه‌ڵاتی ڕیزلێنانیان به‌خشیه سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ، لای خۆیه‌وه سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان وێڕای به‌خێرهاتنیان سوپاسی كردن كاره‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی به‌ئه‌رك و پیویستی ناوهینا بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه ووتیشی توێژی خویندكاران و مامۆستایان یه‌كێكن له توێژه هه‌ره گرنگه‌كانی كۆمه‌ڵگه هه‌رچیان بۆ بكریت هێشتا كه‌مه‌و پێویستیشه ته‌واوی هه‌وله‌كان چڕبكرینه‌وه به‌ئاراسته‌ی پێشخستنی زیاتری توانای زانستی و مه‌عریفی كه‌رتی په‌روه‌رده له‌هه‌ریمه‌كه‌ماندا و نمونه‌ی سه‌ركه‌وتنی خویندكاره گه‌رمیانییه‌كانی سه‌رئاستی هه‌رێمی كوردستانی به‌شانازی بۆ خانه‌واده‌كانیان و ته‌واوی خه‌لكی گه‌رمیان ناوهیناو ئومێدیشی خواست هه‌مووان كاربكه‌ن بۆئه‌وه‌ی گه‌رمیان هه‌میشه له پێشه‌نگدا بمینیته‌وه له‌و دیداره‌دا كۆمه‌لیك داواكاریان گه‌یانده ئیداره‌ی گه‌رمیان و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیانیش به‌ڵینیدا به‌جدییه‌وه كاریان له‌سه‌ر بكات و هه‌رچی پێبكریت بۆ خزمه‌تی قه‌زای كفری درێغی نه‌كات
653 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|