ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌ئاراسته‌ی پته‌وكردن و یه‌كخستنه‌وه‌ی نێوماڵی كوردی و پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت پیاوێكی ژیر‌و دانای هه‌ڵبژارد ، كاندیدكردنی كاك قوباد بۆپۆستی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كه‌به‌ركه‌وته‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه بڕیارێكی دروست و به‌جێ یه ، چون له‌ماوه‌ی ڕابردودا ئه‌زمونی ئیداره‌دانی سه‌ركه‌وتوانه‌ی مامی بچوكمان له‌پاراستنی پایه‌گرنگه‌كانی ئیداره‌داندا له‌نیشتیمانه‌كه‌مان به‌ڕوونی بینیوه ، كاك قوباد توانا‌و شاره‌زایی و لایق بوونی خۆی بۆ پۆستێكی
گرنگی وه‌ك جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستان سه‌لماندووه ، به‌م بۆنه‌یه‌وه بەناوی سەرجەم یەکەئیدارییەکانی سنورەکەمانەوە گه‌رمترین پیرۆزبایی دووباره ده‌ستنیشانكردنه‌وه‌ی لێدەکەین و به‌هه‌موشمانه‌وه پاڵپشتی پرۆژه‌و بیرۆكه‌كانی به‌ڕێزیان دەبین
ھاوکات پیرۆزباییەکی گەرم لەستافی ھەڵبژێردراوی پۆستەوەزارییەکان دەکەین و خوازیارین لەئاست چاوەڕوانی و متمانەی ھاووڵاتیاندابن
مەبدەئی بەربژێرکردنی کەسی شیاو بۆشوێنی شیاو ستراتیژ وئامانجی مامی گەورەمانە
پاڵپشت بەو مەبدەئەو گەڕانەوە بۆ ئەزمونی ڕابردوو پێمان دەڵێن
مامی بچوك كارامه‌و خه‌مخۆرو شیاوه بۆ ئەو پۆستەو ، ئه‌نجامدانی كار‌و پرۆژه‌ی ستراتیژی گرنگ بۆ خزمه‌تی ئه‌م كوردستانه و داهێنانی چه‌ندین شێوازی نوێ و سه‌رده‌میانه بۆ نێو پرۆسه‌ی ئیداره‌دان كه خاوه‌نداری سه‌رجه‌میان ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ كاك قوباد گه‌واهی ئه‌و دڵسۆزییه‌ی بۆده‌ده‌ن
گه‌رمیان وه‌ك ناوچه‌یه‌كی كاره‌ساتبار له‌كابینه‌كانی پێشوتری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا بەتایبەت لەکابینەی ھەشتەمدا گرنگی بەرچاوی پێدراوە ،
له‌كابینه‌ی هه‌شته‌مدا سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی دارایی و ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی سیاسی له‌سه‌رده‌ستی به‌ڕێز كاك قوباد گه‌رمیان مه‌كانه‌تیكی گه‌وره‌و گرنگی پێدرا و پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه هه‌نگاوێكی باشی هه‌ڵهێنا
ئومید ده‌كه‌ین كابینه‌ی داهاتووش ته‌واوكه‌ری كاره‌ته‌واونه‌كراوه‌كان بێت وه‌ك چۆن
دڵنیایین كاندیدكردنه‌وه‌ی مامی بچوك بۆ چوارساڵی ئایینده زامنی ئارامی و ڕه‌خساندنی هه‌لی كار و خۆشگوزه‌رانی ده‌بێت بۆ سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی ئه‌م نیشتیمانه
نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆشه‌هیدان
دووباره پیرۆزبێت له‌گه‌لی كوردستان
سه‌ڵاح كوێخا
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان
6 ی ته‌موزی 2019ا