سیسته‌می هاتووچۆی گه‌شتیاری ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان كێشه‌ی تێكه‌وتووه
8 / 7 / 2019
له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه 8ی ته‌موزی 2019/ه‌وه له‌دیوی كۆماری ئیسلامی ئیران سیسته‌می هاتووچۆی گه‌شتیاری كێشه‌ی تێكه‌وتووه، به‌وهۆیه‌وه تاڕاده‌یه‌ك هاتوچۆكردن له ده‌روازه‌كه ئاسته‌نگی بۆ دروست بووه له‌وباره‌یه‌وه عه‌لی تۆفیق به‌ریوه‌به‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی نیوده‌وله‌تی مه‌رزی په‌روێزخان به‌سایتی ئیداره‌ی گه‌رمیانی راگه‌یاند: په‌یوه‌ندیمان به به‌رپرسانی ده‌روازه‌كه له‌دیوی كۆماری ئیسلامی ئێران كردووه‌و پێ یان ڕاگه‌یاندوین له2 كاتژمێری داهاتوودا كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن ووتیشی هه‌رگه‌شتیارێك پێش له‌كاركه‌وتنی سیسته‌مه‌كه ڕۆشتبێته ژوره‌وه ئه‌وا ئه‌توانێت بگه‌ڕیته‌وه هه‌رگه‌شتیاریكیش دوای له‌كاركه‌وتنی سشیسته‌مه‌كه چوبیته ژوره‌وه ئه‌وا ڕێگه‌ی پیناده‌ن بگه‌ڕێته‌وه تاوه‌كو سیسته‌مه‌كه‌یان چاك ده‌بێته‌وه
512 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|