پرۆژه‌ی جووت سایدی كه‌لار كفری له قۆناغی قیرتاوكردندایه
22 / 7 / 2019
دووشه‌ممه 22ی ته‌موزی 2019 ئه‌ندازیار یونس ئه‌حمه‌د سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌وه‌كاله‌ت ، به‌یاوه‌ری جه‌لال شیخ نوری قائیمقامی قه‌زای كفری و سروه محه‌مه‌د ڕه‌شید به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ڕزگاری و عه‌دنان خه‌لیل به‌ڕێوه‌به‌ری ڕیگاوبانی گه‌رمیان پرۆژه‌ی جو سایدی كه‌لار كفری/یان به‌سه‌ر كرده‌وه له لێدوانێكدا ئه‌ندازیار یونس ئه‌حمه‌د ڕایگه‌یاند:له‌نزیكه‌وه سه‌ردانی پرۆژه‌كه‌مان كردووه و قۆناغی قیرتاوكردن ده‌ستی پێكردووه‌و خۆشبه‌ختانه به‌شێوه‌یه‌كی ڕیك و پێك به‌ڕێوه‌ئه‌چیت ودرێژی ڕێگاكه 25 كیلۆمه‌تره‌و 53%ی پرۆژه‌كه ته‌واو بووه و ئومیده‌وارین له 2مانگی داهاتوودا ئه‌م پرۆژه‌یه بگاته ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵا و كاره‌كان به‌رده‌وام بن و ئه‌گه‌ریش هیچ ئاسته‌نگێكی دارایی بۆ پرۆژه‌كه دروست نه‌بیت ئومێدمان وایه له 2 ساڵی داهاتوودا پرۆژه‌كه به‌ته‌واوی كۆتایی بێت... جه‌لال شێخ نوری قائیمقامی قه‌زای كفری باسی له‌گرنگی پرۆژه‌كه‌كرد و ڕێگای كه‌لار كفری به‌ڕێگایه‌كی ستراتیژی ناوهینا و پرۆژه‌ی جوت سایدكردنی ریگاكه‌شی به زه‌روره‌ت بۆ ناوچه‌كه باسكرد، چونكه گه‌رمیان ده‌به‌ستیته‌وه به پاریزگاكانی دیاله و تكریت و پارێزگاكانی خوارو ناوه‌ڕاستی عێراق ... له ئێستادا پرۆژه‌ی جوت سایدكردنی كه‌لار كفری له قۆناغی قیرتاوكردندایه وگوژمه‌ی 43 ملیار دیناری بۆ ته‌رخان كراوه‌و به‌ته‌واوبونیشی ده‌بێته دووه‌مین پرۆژه‌ی جووت سایدی دریژمه‌ودای سنوره‌كه
833 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|